English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
کێشەی مان و نەمانی حەشدی شەعبی بەردەوامە
2017-08-13 [05:35 AM]

ZNA هەولێر


نەعیم عەبوود، گوتەبێژی حەشدی شەعبی رایگەیاند، تاكو ئێستا عەسائیب ئەهلولحەق، بۆ چوونەپاڵ هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا  لە ھەڵبژاردنەكانی داھاتوودا یەکلایی نەبووەتەوە، جەختیشیکردەوە کە لە گفتوگۆکردنی ئەو پرسەش لەگەڵ دەوڵەتی یاسا بەردەوامن.

بەشێک لەلایەنەکانی شیعەی عێراق داوا دەکەن حەشدی شەعبی هەڵبوەشێندرێتەوە، لەبەرانبەریشدا دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانەکانی پێداگیری لەسەر مانەوەی حەشد وەکو هێزێکی فەرمی دەکەن و دەیانەوێت لەھەڵبژاردنەكانی داھاتوودا رۆڵی ھەبێت.

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر و یەکێک لە مەلا خاون دەستەڵاتەکان کە هێزێکی زۆری چەکدارای لە نێو حەشدی شەعبی دا هەیە، داوای هەڵوەشاندنەوە یان تواندنەوەی ئەم هێزە میلیشیا چەکدارە لە نێو سوپای فەرمیی عێراقدا دەکات.





ئەم هەواڵە 733جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad