English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەبێ گۆڕان چی بکات
2017-08-13 [06:20 AM]

نووسینی : هۆشیار سیوه‌یلی


لێرەدا، لە خەمخۆریمەوە بۆ بزووتنەوەی گۆڕان وەک هێزێکی کاریگەری گۆڕەپانی سیاسی، هەندێک بۆچوون دەخەمە ڕوو. ئەم بۆچوونانە ئامۆژگاری نین بۆ سەرکردەکانی بزووتنەوەکە، کە هەندێکیان لە نزیکەوە دەناسم، چونکە زۆربەی سەرکردەکان بە تایبەتی خانەی ڕاپەڕاندن کەسانی بە ئەزموونن و لەوە خۆڕاگر ترن کە ڕەشەبای ڕک و کینەی هەندێک کەس و ئەجێندای شاراوەی هەندێک لایەن ڕێگای دروستیان لێبشێوێنێ. 
هەڵوێستی گۆڕان بەرامبەر سەربەخۆیی ڕوون نیە و هەدێکجار بۆنی دژایەتی لێدێ. هەرچەندە ئەوانڕایانگەیاندوە کە پشتگیری سەربەخۆیی دەکەن بەڵام دژایەتی ڕیفراندۆم هیچ واتایەکی تر جگە لە دژایەتی سەربەخۆیی ناگرێتە خۆی. گۆران بۆ داکۆکی لەم هەڵوێستەی دەبێ یان هانی لایەنگرانی خۆی بدات بەشداری دەنگدان نەکەن یان ئامۆژگارییان بکات کاتێک دەچنە سەر سندوقی دەنگدان بە نەخێر دەنگ بدەن. لە هەردوو بارەکەدا و لە کۆتاییدا هەڵوێستی گۆڕان دەبێتە دژایەتی سەربەخۆیی و سەنگەرگرتنێکی نەرمە بەرامبەر خواست و ئاواتەکانی گەلی کوردستان. ئەمەش ئەگەر ئێستا، لە گەرما و گەرمی قەیرانەکان و دڵگرانی خەڵکدا، پاساوێکی لاوازی هەبێ ئەوا لە مەودای دووردا و لە سیاقی میژوویدا قورس لەسەر گۆڕان دەکەوێ. لە مێژووی ئێمەدا زۆر کەس و زۆر لا لە قۆناخە جیاوازەکاندا هەڵوێستی نێگەتیڤیان بەرامبەر خواستەکانی گەل هەبوە و هەریەک لەمانەش پاساوی خۆیان هەبوە، بەڵام سەرەنجام خراونەتە کونجێکی تاریکی ئەتۆی میژوەوە کە هیچ کەسێکی دڵسۆز خۆزگە بە شوێن و نێوبانگیان ناخوازێ. 
لە بری ئەوەی گۆڕان خۆی بخاتە کونج و قۆژبنێکی وەک ئەوەی ئەمڕۆ، دەبوایە بێمەرج پشتگیریی ڕیفراندۆمی بکردایە و ئەو شینەی ئێستا دەیکات هەڵیگرتایە بۆ دوای ڕیفراندۆم و لەسەر کات و چۆنییەتی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی بکەوتایەتە زۆرانبازی سیاسی. ئەوەی ئێستا ئەو بەڕێزانە دەیکەن قسەکردنە لەسەر قۆناخێک کە هێشتا نەهاتوە. ئەگەر گۆڕان بەم شێوە مەنتیقیە مامەڵەی لەگەڵ کۆی پرۆسەکەدا بکردایە و پشتگیریی ڕیفراندۆمی بکردایە، ئەوا لە کاتی گفتوگۆکانی ڕاگەینادنی سەربەخۆیی لە پێگەیەکی بەهێزترەوە داکۆکی لە بۆچوون و هەڵوێستەکانی دەکرد و دەبوە بەشێکی کاریگەر لە هەنگاوەکانی زەمینە سازی بۆ سەربەخۆیی. دەیتوانی قسە لەسەر کات و چۆنیەتی ڕاگەیاندنەکە بکا و گەر ڕای پێچەوانەشی هەبوایە هێندە قورس لەسەری نەدەکەوت. دەبێ گؤڕان هێندە دانابێ کە لەم قۆناخە هەستیارەدا دانەبێ.

قبوڵ نابێ بە هیچ بابێ کە کوڕ دابێ لە جێی بابێ
ئەگەر سوختە مەلای جێهێشت، مەلا ملکەچ نەکا نابێ
ئەوە مەعلومە لای هەرکەس، چ نادان و چ دانابێ
کە دابوون کاری نادانە، کەسێ دانابێ دانابێ
بەجێمان باعیسی بەدنامییە هەتا لە یاریدا
کەسێ مەقبوڵ و ماقوڵە، کە چاپووک دەست و ئازابێ





ئەم هەواڵە 1666جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad