English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیانەکانی نەخواردنی نانی بەیانی
2017-08-14 [08:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر



نانی بەیانیان یەکێکە لە باشترین ئەو ژەمانەی کە پێویستە ھەموو کەسێک بیخوات و لە یادی نەکات،چونکە نەخواردنی نانی بەیانی رەنگە زیان بە لەش بگەیەنێت و بەپێی تەمەن مەترسیە تەندروستیەکانی دەردەکەوێت.


ئەو مەترسیە تەندروستیانەی کە بەھۆی نەخواردنی نانی بەیانیەوە توشت دەبێت بریتین لە :


١-کاریگەری لەسەر لەش ھەیە و دەبێتە ھۆی کەم خۆراکی و کەم خوێنی یان ئەو نەخۆشیانەی زۆر بڵاوە زوتر توشی ئەو کەسانە دەبێت نانی بەیانی ناخۆن،بەتایبەتی ئەو نەخۆشیانەی لە ئەنجامی کەمی پێکھاتەی ترشی فۆلیک و خوێن و کانزا بڵاودەبێتەوە بەرھەمی چالاکیەکانی لەشی مرۆڤ کەم دەکاتەوە.


٢-بایەخ نەدان بە نانی بەیانی بە سروشتی خۆی وردە وردە دەبێتە ھۆی نەخۆشی شەکرە و بەرزبونەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشیەکانی دڵ و بەرزبونەوەی کۆلیسترۆڵ و چەوری دڵ و لەش.


٣-لەگەڵ تێپەربونی کات دەبێتە ھۆی پوکانەوەی مۆخ چونکە بری پێویست خۆراک ناگات بە شانە و خانەکان ئەمەش ھۆکارە بۆ کەمبونەوەی توانای ئەو کەسە بۆ ئەنجامدانی کارەکانی.


٤-بەھۆی زیادبونی رێژەی شەکر و پەکخستنی مژینی پڕۆتین و ماددەی خۆراکی بۆ گەشەی مێشک لە ئەنجامدا دەبێتە ھۆی رەقبونی دەمارەکانی مێشک.





ئەم هەواڵە 4210جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad