English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‎سودە تەندروستیەکانی نەعنا
2017-08-14 [10:29 AM]

ZNA - هه‌ولێر


‎نەعنا یەکێکە لەو سەوزانەی کەتام و بۆنێکی خۆشی ھەیە ، لەگەڵ زۆربەی خواردنەکاندا دەخورێت بۆ زەڵاتەو جوانکاریش بەکاردێت .
‎چەندین سودی تەندروستی ھەیە کە بۆ لەش پێویستە و چارەسەرە بۆ ھەندێک جۆری نەخۆشی .

‎لە سودە گرنگەکانی :-

١- مێشک بەھێز دەکات و رێژەی وەرگرتن زیاد دەکات .

‎٢- چارەسەرە بۆ حەساسێتی لوت، چونکە زگارت دەکات لە ماددەی ھیستامین کە لوت توشی حەساسێت دەکات .

‎٣- کۆڵۆنی تورەیی کەم دەکاتەوە بە خواردنەوەی زەیتی نەعنا .

٤- ئازاری گەدە کەم دەکاتەوە ، کوپێک ئاو و چەند قەترەیەک زەیتی نەعنای تێ بکەیت ئازاری گەدەت نامێنێ و کرداری ھەرس ئاسان دەبێت.

٥- رێگرە لە توشبوون بە نەخۆشی سیل ، زەیتی نەعنا لەگەڵ ئاودا بکوڵێنە بیخۆرەوە رێگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشی سیل .

٦-  دژایەتی شێرپەنجەی پرۆستات دەکات لەبەر ئەوەی ماددەی فلافونیدات و اللوتین منتسوسید تێدایە کە رێگرە لە شێرپەنجەی پرۆستات.

‎٧- چارەسەرە بۆ بێھۆشی ، ئەو کەسانەی ماددەی کیمیای بەکاردەھێنن دایمە ھەست بە بێھۆشی دەکەن زەیتی نەعنا بخۆن چارەسەرە بۆ بێھۆشی .

٨- زیانەکانی تیشک کەم دەکاتەوە ، ئەگەر نەعنا بخۆیت پارێزگاری لە ترشەڵۆکی نەوەوی دەکات و لەو تیشکانە دەتپارێزێت کە خراپە بۆ لەش و خانەکان.

‎٩- ئەو خانمانەی کە شیر دەدەن گۆی مەمکیان توشی برینداری دەبێت زەیتی نەعنا چارەسە بۆ چاکردنەوەی ئەو برینە .

١٠- بۆنی ناخۆشی دەم ناھێڵێت لەبەر ئەوەی بەکتریا لەناو دەبات ، ھەروەھا چارەسەری سەر ئێشەش دەکات .

سەرچاوە:الێحە والعلاج





ئەم هەواڵە 4681جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad