English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بادەم هاوڕێی دڵە
2017-08-14 [11:57 AM]

ZNA – هەولێر


خواردنی چەرەزات، رێژەی کۆلسترۆلی باش لە جەستەدا زیاد دەکات و رێگە لە کۆبوونەوەی کۆلسترۆلی خراپ دەگرێت.

 

توێژینەوەیەکی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، خواردنی بادەم بەشێوەیەکی رێک وپێک، دەبێتە ئەگەری دوورخستنەوەی مرۆڤ لە نەخۆشییەکانی دڵ و گیرانی خوێنبەرەکان.

 

توێژینەوەکە لەلایەن ژمارەیەک توێژەرەوە لە کۆلێژی تەندروستیی و گەشەپێدانی مرۆڤایەتی لە ویلایەتی بنسلڤانیا لە ئەمریکا ئەنجامدراوە و لە بڵاوکراویەکی وەرزیی زانستی بەناوی "Journal of Nutrition" بڵاوکراوەتەوە.

 

لەم توێژینەوەیەدا، توێژەران لە ماوەی شەش هەفتەدا، چاودێری ٤٨ پیاو و ئافرەتیان کردووە کە کراونەتە دوو بەش، بەشێکیان رۆژانە ٤٣ گرام بادەمیان خواردووە و بەشەکەی دیکەیان هیچ بادەمێکیان نەخواردووە.

 

کۆلسترۆلی باش، لە چەند پرۆتینێکی چەوری پێکهاتووە کە ناوە زانستییەکەی "HDL"یە و رێگە بە کۆلسترۆلی خراپ نادات لە دەوورووبەری خوێنبەرەکان کۆببنەوە.

 

کۆلسترۆلی باش دەبێتە هۆکاری بۆ گواستنەوە کۆلسترۆلی خراپ بۆ ناو جگەر، کە ئەویش بە رۆڵی خۆی هەڵدەستێت و لەناوی دەبات.

 

لە دوای شەش هەفتە دەرکەوتووە کە ئەوانەی رۆژانە بادەمیان خواردووە، رێژەی چەوری باش لە لەشیاندا، بە بەراورد ئەوانەی کە نەیان خواردبوو، لە ١٩%

زیادیکردووە.

 

ئەو توێژەرانە لە توێژینەوەکەیاندا ئاماژەیان بۆ ئەوەکردووە، بادەم نابێتە هۆکاری چارەسەری بۆ نەخۆشی دڵ، بەڵکو هەوڵێکە بۆ پاراستنی دڵ.

 

پێشتر شارەزایانی بورای تەندروستی و خۆراک ئاماژەیان بۆ ئەوەکردبووە، رۆژانە خواردنی ٦٠ گرام بادەم، مرۆڤ لە تووشبوون بە شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ دەپارێزێت، جگە لە بەخشینی لەشێکی رێک و جوان.

 

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، لە رێزبەندی یەکەمەن بۆ کۆتایی هێنان بە ژیانی مرۆڤ.

 

هەروەها ئاماژی بۆ ئەوەکردووە، ساڵانە ١٧ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەس بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵەوە گیان لەدەستدەدەن، کە دەکاتە ٣٠% ئەوانەی بەهۆکاری جیاواز لە جیهاندا دەمرن.

 

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، پێشبینی مردنی ٢٣ ملیۆن کەس لە ساڵی ٢٠٣٠ بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵەوە دەکات.





ئەم هەواڵە 5593جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad