English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زاناکان: شه‌پۆلی گه‌رما ده‌گاته‌ ئاستێک که‌ پێشتر نه‌بینراوه‌
2017-08-14 [07:04 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

گۆڕانکاری که‌ش و هه‌وا و ژینگه‌ به‌مدوایانه‌ له‌ باشووری ئاسیا ده‌رده‌خات به‌هاتنی ساڵی 2100 ژیان تێدا ته‌ندروست نابێت ئه‌گه‌ر بێت ڕێژه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی گاز ‌که‌م نه‌بێته‌وه‌.

 

له‌ توێژینه‌وه‌یه‌کدا له‌ گۆڤاری په‌ره‌سه‌ندنی زانستیدا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ توێژه‌ر‌ ئه‌لفاتیح ئه‌لتاهیر له‌ په‌یمانگای زانستی که‌ش و هه‌وای ده‌ریاکان له‌ په‌یمانگای ماساشۆسیست بۆ ته‌کنه‌لۆجیا ده‌ڵێت هه‌نگاوی لاواز بۆ نه‌هێشتنی گۆڕانکاری که‌ش و هه‌وا ده‌نرێت، به‌مه‌ش شه‌پۆلی گه‌رما ده‌گاته‌ ئاستێک که‌ پێشتر نه‌بینراوه‌.

 

توێژینه‌وه‌که‌ ده‌ڵیت ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه‌ ناوچه‌ ئاویه‌کانی مرۆڤی بۆ نیشته‌جێبوون ڕاکێشاوه‌ ده‌بێته‌ هۆکارێک ژیان له‌و ژینگه‌یه‌دا ناکرێت، به‌واتایه‌کی که‌ ئه‌و جێگایانه‌ گه‌رمترین نابێت، به‌ڵکوو به‌هۆی به‌رزی ڕێژه‌ی شی و گه‌ر‌ماوه‌ و ژماره‌ی زۆری دانیشتوان و که‌م ده‌رامه‌تیه‌وه‌، ده‌بێته‌ جێگایه‌ک زیاتر پله‌ی گه‌رمای کووشنده‌ ده‌بێت.

 

توێژه‌ره‌وان ڕێژه‌ی شی و که‌رمیان له‌به‌رچاوگرتوه‌ که‌هۆکاره‌ په‌یوه‌ست به‌ ته‌ندروستی مرۆڤه‌وه‌، به‌و‌ پێیه‌ی بوونی شێ هه‌ستکردن به‌ گه‌رما به‌رزده‌کاته‌وه‌ و له‌پله‌به‌رزه‌کاندا ده‌بێته‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدان له‌ چه‌ن کاتژمێرێکدا.

 

voa





ئەم هەواڵە 86266جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad