English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەگەر ئەو نیشانانەت لەچاوت ھەبوو پزیشک ببینە
2017-08-15 [04:26 AM]

ZNA – هەولێر



وەک ئاشکرایە چاو یەکێکە لە ئەندامە گرنگەکانی لەش ئەژمار دەکرێت کە زۆربەی جارەکان چەند ھۆیەکی دیکەی ناو لەشی مرۆڤ ھەیە کە کاریگەری دەبێت لە سەر چاوەکان.


ھەروەھا سووربوونەوەی چاوەکان و خورانیان دەبێتە ھۆی بێزاربوونی کەسەکە.

ئەگەر ھاتوو ئەم نیشانانەت بەدیکرد ئەوا سەردانی پزیشک بکە:

١.لە دەستدانی برۆکان و برژانگەکانت:- توشبوونی مرۆڤ بە ھەندێک لە نەخۆشی و کێشەی تەندروستی بۆ نموونە زۆربەی جارەکان مرۆڤ توشی خەمۆکی و بێتاقەتی دەبێت بە ھۆی ئەو کێشە سوزداریانەی کە توشی مرۆڤ دەبێت.

ھەروەھا ھەندێک جار مرۆڤ توشی کەم خوێنی دەبێت و رووتانەوەی قژ وەک (پعلب) و ھەوکردنی پێست و سووربوونەوەی و تێکچوون و تێکەڵ بوونی ھۆرمۆنەکان.ھەروەھا کێشەکانی غودەی دەرەقی.

٢.سووربوونەوەی چاوەکان:- زۆربەی جارەکان کێشە تەندروستیەکان و دراندنی بۆریە فرمێسکەکان ھۆکارە بۆ سوور بوونەوەی چاوەکان یان دەرئەنەنجامی ھەندێک نەخۆشی دیکە وەک ھەڵامەت و ئەنفلۆزاو ھەستیاری بەو نەخۆشیانە یان بوونی ھەندێک شتی تایبەت و نامۆ لە چاوەکانت.

یان زۆربەی جارەکان ئەو سووربوونەوەیە بە ھۆی زۆر خورانی چاوەیە یان ھەندێک کێشەی دیکە کە لە ناو گلێنەکەدا ھەیە، وە ئەگەر ھەر سووربوونەوەیەک لە چاوەکەتدا بەدیکرد ئەوا پێویستە بە زووترین کات سەردانی پزیشک بکە.





ئەم هەواڵە 2788جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad