English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سپێناغ بۆ دابەزاندنی کێشت بزانە چۆن دەیخۆیت
2017-08-15 [05:14 AM]

ZNA – هەولێر



وەک ئاشکراو زانراوە بۆ لەدەستدانی کێشی لە ش تەنھا ئەنجام دانی کرداری وەرزشی بە س نی یە بەڵکو تۆ پێویستە چەندین رێگای دیکە ھەیە پەیرەوی بکەیت بە تایبەت ئەو خواردنانەی کە رۆژانە دەیخۆیت وەھەندێک خۆراک ھەیە کە بە شێوەیەکی راستەوخۆ چەوری ورگ ناھێڵێت.

توێژەرەوەکان لە وڵاتی کۆریا خواردنی سپێناخیان دۆزییەوە کە دەبێتە ھۆی لە ناوبردنی قەڵەوی ئەو خواردنە کۆکراوانەی کە لە ناو گەدەت دا کۆدەبێتەوە وەھەروەھا رووبەرووی ئەو چەوریانە دەبێتەوە کە لە ژێر پێستدان وەھەروەھا پارێزگاری لە لەش دەکات لە مادە زیانبەخشەکان.

بۆ ئەم مەبەستەش بەم رێگایە ھەوڵبدە شەربەتی سپێناخ دروست بکەیت بۆ لە دەستدانی کێشی زیادەی لەش:

١.دەسکێک لە گەڵای سپێناخی تازەو پاک.

٢.ناوکی بەھێ.

٣.کەوچێک لە ئاوی گوێزی ھیندی.

٤.دوو کەوچک لە ناوکی بەرووی وورد کراو.

٥.نیو کەوچک لە زەنجەفیلی تازە.

شێوازی ئامادەکردنی:

ھەموو کەرەستەکان پێکەوە تێکەڵ بکە بە ئامێرێکی کارەبای دواتر ئەم گیراوەیە لە ناو سەلاجەدا دابنێ دواتر بەیانیان تێکی بدەو بەکاری بھێنە ھەوڵبدە بەیانیان بە گەدەی بە تاڵ بیخۆیتەوە پێش ئەوەی نان بخۆیت.

وە ھەوڵبدە رۆژانە پشت بەم خواردنەوەیە ببەستیت ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی (٣)کگم لە لەشت داببەزێنیت لەگەڵ بەکارھێنانی ئەم گیراوەیە رۆژانە دواتر دەرئەنجامەکەی دەبینیت و دەبێتە ھۆی لە ناوبردنی چەوری لەشت.

 

 





ئەم هەواڵە 4537جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad