ZNA-ههولێر
بەبەردەوام (Internet)بەکاردەھێنین بەلام زۆر بەمان بیرمان لەوە نەکردۆتەوە ئایا کۆنترۆلی سەرەکی ئەم (Internet) لەکوێیە کێ کۆنترۆلی دەکات بە پێی ھەوڵێکی ڕۆژنامەی (گاردیانی بەریتانی) کۆنتڕۆڵی (Internet) ھەموو جیھان بەشێوەی ٧ کارتی ئەلیکترۆنی بەدەست حەوت کەسەوەیە تەنھا ئەو ٧ کەسە دەتوانن دەست بەسەر (Internet) ھەموو جیھاندا بگرن . ئەو ٧ کەسە رێکخراوێکن بە ناوی (ئایکان) بارەگای سەرەکی لە ئەمریکایە ئەرکی پاراستنی تەواوی ئاسایشی (Internet) جیھانیان لەئەستۆ دایە، ھەروەھا دابینکردنی ناونیشان بۆ ماڵپەڕو سێرڤەر و سیستەمە کۆمپیوتەریەکان و نێتۆرکەکان جیھان.واتە ئەم ٧ کەسە و بە ھۆی ئەم ٧ کلیلەوە دەتوانن کۆنترۆلی ھەموو جیھان بکەن، ھەرکاتێ بیانەوێت دەتوانن ئینتەرنێتی ھەموو ووڵاتێک بیپچرێنن (بەڵام بەپێی یاسا ) ھەروەھا دەتوانن سیخوری بەسەر ھەموو حکومەت و دەزگا و ڕێکخراو و بەرپرسەکان بکەن .
محمودكامهران
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad