English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەشەخۆراکی مانگی سێی ژماره‌یه‌ك خێزانی ئاواره‌ دابین دەکرێت
2017-08-16 [03:16 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە درێژەی دابینکردنی بەشەخۆراکی ئاوارەکان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیهانی خۆراک بەشەخۆراکی ٢٤٢٠ خێزانی ئاوارەیان لە زومار و کەمپی گەرماوەی سەر بە قەزای شێخانیان دابینکرد.

 

ئه‌مڕۆ ١٦ی ئاداری ٢٠١٧ هاوکات لەگەڵ یادی کیمیاباران کردنی هەڵەبجەی شەهیددا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشەخۆراکی مانگی سێی ٢٤٢٠ خێزانی بە هەماهەنگی بەرنامەی جیهانی خۆراک دابەشکرد.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیهانی خۆراک مانگانە بەشەخۆراکی ٢٣ هەزار خێزانی ئاوارە دابین دەکەن، هەربەشەخۆراکێک پێک دێت لە ٧٣ کیلۆگرام خۆراکی وشک.

 

پرۆگرامی جیهانی خۆراک لە ساڵی ١٩٦١ دامەزراوە و لقێکی سەربە رێکخراوی جیهانی UN  و گەورەترین رێکخراوی ئینسانی جیهانییە بەناوی hunger and promoting food security.

 

 

 





ئەم هەواڵە 2500جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad