English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوایین زانیاری لەسەر ئایفۆن8 
2017-08-16 [04:38 AM]

ZNA- ھەولێر 


 

کۆمپانیای ئەپڵ بۆ بەرھەمە ئەلیکترۆنیەکان بەنیازە لە ماوەی داھاتوو نوێترین بەرھەمی خۆی کە مۆبایلی ئایفۆن ٨ بخاتە بازاڕەکان کە چەندین تایبەتمەندی گرنگ لە خۆ دەگرێت .. 

ماوەیەک لەمەوبەر کۆمپانیای (Nodus) کە تایبەتە بە دروست کردنی قەپاغ و جوانکاری مۆبایل , دواھەمین دیزانی ئایفۆنی ھەشتی خستە روو , مۆبایلە نوێیەکەش بەشێوەیەکە کە شاشەکەی ھەموو رووی پێشەوە دادەگرێت و دواوەی لە شێوەی شووشەیی دەبێت.. 

ھەروەھا لە مۆبایلە نوێیەکەی ئەپڵ , کامێرای پێشەوەی توانای زۆر بەرز دەکرێتەوە بۆ ئەوەی بوار بە بەکارھێنەرانی بدات جوانترین وێنەی سێلفی پێبگرن .. 

ھەروەھا ئایفۆن ٨ لەسەرەتای دەرکەوتنی بەسێ رەنگی جیاواز دەبێت , ئەوانیش رەش و سپی وزێڕی دەبێت , جگە لەمانەش یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندیەکانی ئایفۆن ٨ بریتی دەبێت لە بارگاوی کردنەوەی لاسلکی و بەم شێوەیەش پێویستیت بە وایەر نابێت بۆ شەحنکردنەوەی مۆبایلەکەت .. 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 2437جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad