English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
درەنگ خەوتن چی له‌ جگەرت ده‌كات
2017-08-16 [10:00 AM]

ZNA – هەولێر



حەوانەوەی باش و خەوی قووڵ زۆر گرنگە، ئەگەر باش نەخەویت ژەھرەکانی ناو لەش کەڵەکە دەبن و کاریگەریان لەسەر تەندروستیت و مێشکت دەبێت.


ھۆکاری سەرەکی پەککەوتنی جگەر ئەمانەی خوارەوەیە:-

١- درەنگ خەوتن و درەنگ ھەڵسان ھۆکاری سەرەکین.

٢- میزنەکردن لە بەیانیاندا.

٣- زۆر خواردن.

٤- خۆدزینەوە لە خواردنی نانی بەیانی.

٥- زۆر بەکارھێنانی "موادی حافیزە"و رەنگ و شیرینکەری پیشەسازیی لە خوادندا.

٦- بەکارھێنانی دەرمان بە زۆریی.

٧- بەکارھێنانی رۆنی زۆر، تا بۆت دەکرێت رۆن کەم بەکاربھێنە بۆ سوورکردنەوەو تەنانەت ئەگەر جۆری باشیش بێت وەک رۆنی زەیتون، لە کاتی ماندوێتیدا خواردنی سورەوەکراو مەخۆ مەگەر تەندروستیت زۆر باش بێت.

٨- خواردنێک کە زۆر مابێتەوە جگەر ماندوو دەکات، سەوزەو رووەک بە کاڵی یان کوڵاوی بخۆ، سەوزەی سوورەوەکراو بە یەک ژەم بخۆ ھەڵیمەگرەوە.

زۆر گرنگە خووی خواردن رێکوپێک و لە کاتی خۆیدابێت بۆ ئەوەی لەش خوادنەکان بمژێت و ھەروەھا لەو مادە کیمیاویە زیانبەخشانە رزگاری ببێت چونکە:-

٩ بۆ ١١ ی شەو کاتی فرێدانی ژەھرە کیمیاویەکانە، بۆیە دەبێت لەم ماوەیەدا پشوو بدەیت و کار نەکەیت، بە تایبەتی ئافرەتان.

١١ بۆ سەعات یەکی دوای نیوە شەو کاتی پرۆسەی رزگاربوونە لە ژەھرەکان لە ناو جگەردا، بۆیە دەبێت لە خەودا بیت.

سەعات ١ بۆ ٣ ی بەیانیش لە زراودا ژەھرەکان دەردەکرێن، دیسانەوە دەبێت لە خەودا بیت.

٣ بۆ ٥ ی بەیانی کاتی پاککردنەوەی سیەکانە لە ژەھر، لەبەر ئەوەی پرۆسەی ژەھر فڕێدانەکە گەیشتووەتە بۆری ھەناسەدان، ئەگەر کۆکەی زۆرت ھەبوو دەرمانی کۆکە مەخۆ بۆ ئەوەی رێگە لە ژەھرفڕێدانەکە نەگرێت.

٥ بۆ ٧ ی بەیانی کاتی پاککردنەوەی قۆڵۆنە "ریخۆڵە ئەستوورە"، کەواتە میزەڵدانت بەتاڵ بکەرەوە.

٧ بۆ ٩ ی بەیانی کاتی مژینی خواردنە لە ریخۆڵە باریکەدا، دەبێت نانی بەیانی لەم کاتەدا بخۆیت، ئەوانەی نەخۆشن دەبێت پێش ٦:٣٠ ی بەیانی نان بخۆن.

درەنگ خەوتن و مانەوەی شەو ئەم ھەموو پرۆسانە پەکدەخات، لەگەڵ ئەمانەشدا لە نیوەشەوەوە بۆ ٤ ی بەیانی مۆخ خوین دروست دەکات، لەبەر ئەوە زوو بخەوەو چاک بخەوە!





ئەم هەواڵە 4468جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad