English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چه‌ند رێگایه‌ك بۆ ڕزگاربوون لە وشکی تاڵەکانی قژت
2017-08-17 [11:19 AM]

ZNA – هەولێر



قژ جوانی و تایبەتمەندیەکی جیاوازی لە جوانکردنی کەسەکاندا ھەیە، ھەمیشە قژ جێی بایاخی کەسەکانە، بەتایبەتی ئافرەتان ھەمیشە لەھەوڵی جوانکردنی قژیانن، چونکە بەشێک لە جوانی ڕووخسار پەیوەستە بەجوانی قژەوە، بەڵام ھەندێ جار ئافرەتان تووشی وشکی قژ دەبن،ئەمەش گرفتێک لە جوانی و نەرمی قژی ئافرەتان دروست دەکا، کە دەبێتە ھۆی نیگەرانی لایان .


ھۆکاری وشکی تاڵەکانی قژ دەگەڕێتەوە بۆ زۆر بەکار ھێنانی ئامێرەکانی وشکردنەوەی قژ یان خاوکردنەوەی قژ ئەمە بەھۆکارێکی سەرەکی دادەنرێت لە وشکی تاڵەکانی قژ،ھەندێ جاریش زۆر بەرکەوتنی تیشکی خۆر دەبێتە ھۆی وشکرنەوەی سەرتاڵەکانی قژ، زۆر جاریش بەکارھێنانی شامپۆیەک کە گونجاو نییە بۆ قژ، ھۆکارێکی سەرەکییە بۆ وشکبوونەوەی قژ و پێویستە ئاگھاداری ئەو ھۆکارانە بن.


پزیشکانی بواری جوانکاری ئامۆژگاریمان دەکەن لە ئەنجامدانی چەند کردارێک کە دەبێتە ھوی نەرمکردنی قژ و دورکەوتنەوە لە وشکی، کە لەمانەی خوارەوە پێک دێن:-

ـ شووشتنی قژ بەئاوی شلەتێن، پێویستە دوورکەونەوە لە شۆردنی قژ بە ئاوی گەرم و سارد، چونکە دەبێتە ھۆی تێکدان و لەناوبردنی جوانی قژ.

ـ نھێنی جوانی قژی ئافرەتانی ھیندی بەھۆی زەیتی گوێز ھیندییەوەیە، بۆیە پێویستە خانمان ١٠ خولەک پێش چوونە حەمام زەیتی گوێزی ھیندی لە قژیان بدەن پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆن.

ـ بەکارھێنانی زەیتی زەیتوونی گەرمکراو پاشان ساردبوونەوە زەردێنەی دوو ھێلکە تێکەڵی یەکتر بکەن و بۆ ماوەی ٣٠ خولەک پێش چوونە حەمام لە قژتانی بدەن.

ـ پێویستە ئاگاداری ئەو شامپۆیە بین کاتێک بۆ شۆردنی قژ بەکاری دەھێنن، ھەر شامپۆیەک ئەم پێکھاتانەی تێکەڵ بوو بەکار نەھێنرێ ئەوانیش بریتین لە پێکھاتەکانی، lsoproply alcohol, propanol، پێویستە ئاگاداری ئەم پێکھاتانە بن لە کاتی بەکارھێنانی شامپۆ گەر ئەمانەی تێکەڵ بوو ئەوا بەکاری مەھێنن، چونکە دەبێتە ھۆی تێکدانی جوانی قژ.

ـ پێویسە ھەفتەی ٣ جار قژ بشۆردرێ ئەو کەسانەی کە قژیان وشکە، چونکە زۆر شۆردنی، دەبێتە ھۆی زیاتر وشکبوونی قژ.





ئەم هەواڵە 2803جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad