English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیانەکانی چاو قاوە دوای نان خواردن
2017-08-17 [01:34 AM]

ZNA – هەولێر


توێژەران ئاشکرایان کرد، کە خواردنەوەی چا و قاوە و خواردنەوە گەرمەکان دوای ژەمەکانی خواردن مەترسیدارن و ڕێگە لە مژینی کانزا و ڤیتامینە بەسوودەکانی نێو خواردن دەگرن لەلایەن جەستەوە وەربگیرێن.

توێژەران دەڵێن، خواردنەوە گەرمەکان دەتوانن بە ڕێژەیەکی زۆر بەکتریا سوودبەخشەکان بکوژن و ھاوکات بە ڕێژەی ٧٣%یش ڕێگە لە مژینی ئاسنی نێو خۆراکەکان لەلایەن جەستەوە دەگرن.

بەگوێرەی توێژینەوەیەک کەزانایانی زانگۆ "ئێست ئنگلیا"ی ئەمەریکی ئەنجامیان داوە و گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی، کە پێویستە بە لایەنی کەمەوە دوای سەعاتێک لە خواردنی ژەمێکی خۆراک، خواردنەوە گەرمەکان بخۆنەوە، بەپێچەوانەوە ئەو خواردنەوە گەرمانە دەبنە ھۆی ئەوەی جەستە ھیچ سوود لە ڤیتامین و کانزا سوودبەخشەکانی نێو خۆراکەکان وەرنەگرێت.

ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، بۆ ئەوەی سوود لە پرۆبیۆتیک و ڤیتامین و کانزاکانی نێو خۆراک وەرگرن، دەبێ بەھەموو شێوەیەک دوور بکەونەوە، لە خواردنەوەی چا و قاوە ڕاستەوخۆ لە دوای ژەمەکانی خواردندا، چونکە جگەلەوەی ڕێگر دەبن لەوەی جەستە سوود لە ڤیتامین و کانزای نێو خواردنەکان وەرگرێ، ھاوکات بەکتریا سوودبەخشەکانیش لەناو دەبەن، ئەمەش مەترسیدارە و زیانی زۆر بەجەستە دەگەیەنێت.

سەرچاوە/قرتاس نیوز.





ئەم هەواڵە 6499جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad