English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ دابەزاندی کیشی زیادەت ئەمانە بۆ خواردنەوەکە زیادبکە
2017-08-18 [01:16 AM]

ZNA – هەولێر



ئەگەر لە ڕێجیمکردنی بێ ئەنجام بێزار بویت ئەوە ڕێگەیەکی دیکە ھەیە بۆ ئەوەی کێشت داببەزێنیت ئەویش زیاد کردنی چەند پێکھاتەیەکە بۆ ئاوی خواردنەوەکەت لەڕێی ئەمەوە ھەستکردنت بە برسێتی کەمدەبێتەو و کێشت دادەبەزێت .

١- زیرە :  ئەم جۆرەی بەھارات ئەگەر بۆ ئاوی خواردنەوە زیاد بکرێت ئەوە ھەستکردن بە برسێتی کەمدەکاتەوە و و ڕێژەی شەکری ناو خوێن جێگیر دەکات .

چۆنیەتی زیاددکردنی زیرە بۆ ئاوی خواردنەوە :
١- دوو کەوچکی چا زیرە 
٢- کەمێک ئاوی لیمۆ 
٣- کوپێک ئاوی گەرم 

پێویستە ماوەی ڕۆژێک زیرەکە لەناو پەرداخە ئاوەکە بھێڵیتەوە و بۆ ڕۆژی دواتر گەرمی بکەیت و ئاوی لیمۆکەی بۆ زیاد بکەیت و ئەو کاتەی کەمێک ساردبویەوە بیخۆیتەوە ، بۆ ماوەی دوو ھەفتە ڕۆژانە دوو پەرداخ لەم گیراوەیە بخۆرەوە کێشت دادەبەزێت .

٢-زەنجەبیل : دەتەوێت لە ماوەیەکی کەمدا چەند کیلۆیەک لە کێشی زیاددەت داببەزێنیت ؟ دەتوانیت زەنجەبیل بۆ ئەم مەبەستە بەکاربھێنیت ئەمە جگە لەوەی کێشی زیاددە دادەبەزێنێت ھاوکات ژەھری ناو جەستە دەکاتە دەرەوە و ئارەزووی نانخواردن کەمدەکاتەوە .

چۆنیەتی ئامادەکردنی گیراوەی زەنجەبیل و پێویستیەکان :

١-کەوچکێکی قاوە زەنجەبیلی ھاڕڕاو 
٢- کەمێک گوشراوی ئاوی لیمۆ 
٣-کوپێک ئاو 

چۆنیەتی ئامادەکردنی ئەم گیراوەیە :زەنجەبیل و ئاوی لیمۆکە و ئاوی خواردنەوەکە تێکەڵاو بکە و بەیانیان پێش نانخواردنی بەیانی پەرداخێک لەم گیراوەیە بخۆرەوە .





ئەم هەواڵە 4180جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad