English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خانمە ھونەرمەند دیلان خۆشناو پشتیوانیی ڕیفراندۆم دەکات
2017-08-19 [10:43 AM]

ZNA-هه‌ولێر


دیلان خۆشناو، خانمە گۆرانیبێژی کورد، پشتیوانیی خۆی بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، ڕاگەیاند.

درەنگانی شەوی ڕابردوو ١٨/٨/٢٠١٧، دیلان نوێترین وێنەی خۆی، لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)دا بڵاو کردەوە، وەک لە وێنەکەشدا دەرکەوتووە، ئاڵای کوردستانی بە دەستەوەیە، ھاوکات لەسەر وێنەکەیدا نووسیویەیتی: "(بەڵێ) بۆ دەوڵەتی کوردی، (بەڵێ) بۆ سەربەخۆیی کوردستان".

دیلان خۆشناو، خانمە گۆرانیبێژێکی کوردە و خەڵکی شاری ھەولێرە، لە ئەڵمانیا دەژی، خاوەن چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی گۆرانییە، دوو ساڵ پێش ئێستاش، دیلان ڤیدیۆ کلیپێکی گۆرانی، بۆ پشتیوانیی پێشمەرگەی کوردستان بڵاو کردەوە.

لەگەڵ دیاریکردنی ڕۆژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، ھونەرمەندانی کورد لە ھەرێمی کوردستان، ڕۆژھەڵات، ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان، لە ڕێگەی پەیام و بەرھەمە ھونەرییەکانیانەوە، پشتیوانیی خۆیان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دووپات کردووەتەوە.

لە کۆبوونەوەی٢٠١٧/٦/٧، مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بڕیار درا ڕۆژی ٢٥ـی ئەیلوولی ٢٠١٧، ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ئەنجام بدرێت.





ئەم هەواڵە 1885جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad