English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رەشکە دەرمانه‌ بۆ هه‌موو نه‌خۆشیه‌ك
2017-08-20 [12:09 PM]

ZNA – هەولێر


ڕەشکە دەرمانی ھەموو دەردێکە، وە خواردنی تووی ڕەشکە چارەسەری سەرئێشەو ئەنفلوەنزاو ئازارەکانی ددان دەکات، ھەروەھا سوود بە کۆئەندامی ھەرس و گەدە دەگەینێت.

بەپێی گوتەی زانایان تووی ڕەشکە یارمەتی فڕێدانی بلغەم و بەردی ناو گۆرچیلە دەدات و بەرگریش لە دژی تەنگە ھەناسەو ڕەبۆ دەکات.

زانایان باس لەوەشدەکەن” کە ڕەشکە ڕۆلێکی گرنگ دەبینێت لە چارەسەرکردنی گەڵێ نەخۆشی ، لەوانەش” نەخۆشی جگەرو گۆرچیلە.

تیمی توێژەران کە لە خاتوو (مەنال عەبدولعەزیز حامد و دکتۆر ناجی سبع و خاتوو دکتۆر سناْ ئەحمەد عەلی) پسپۆرانی بەشی کیمیاوی پێکھاتبوون,پاش ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەک لەسەر مشک بۆیان دەرکەوتووە ، کە ڕونی ڕەشکە ڕۆلێکی گرنگی ھەبووە لە چارەسەرکردنی ئەو گیاندارە پاش ئەوەی تووشی نەخۆشی جگەرو گۆرچیلە ھاتبوو.

ھەروەھا چارەسەرکردن بە زەیتی ڕەشکە یارمەتی چالاککردنی ئاستی دژە ئۆکسیدەکان و ئەنزیمەکان و فەرمانەکانی جگەرو گۆرچیلە دەدات ، بەمەش ئاستی مەترسی لەناوچوونی جگەرو گۆرچیلە کەم دەبێتەوە.
 





ئەم هەواڵە 3487جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad