English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سمارت فلاوه‌ر ئامێرێکه‌ له‌ شێوه‌ی گوڵ وزه‌ی خۆر به‌رهه‌م دێنێت، زۆر به‌هێزه‌
2017-08-20 [07:17 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

هه‌ندیک وڵات پشتیان به‌خه‌ڵووزی به‌ردین به‌ستوه‌ بۆ به‌رهه‌مهینانی وزه‌ له‌وانه‌ وڵاتی فلپین. به‌ڵام له‌ئێستادا جۆرێک له‌ وزه‌ی سۆلار له‌شێوه‌ی گوول ده‌توانێت وزه‌ی خاوێن به‌رهه‌م بێنێت، سمارت‌فلاوه‌ر به‌هۆی نه‌خشه‌کاریه‌وه‌ ده‌توانێت 40% زیاتر وزه‌ به‌رهه‌م بێنێت به‌راورد به‌ پلێته‌کانی له‌سه‌ربان یان ده‌شت و باخدا داده‌نه‌رێن.

 

سمارت‌فلاوه‌ر له‌پارچه‌یه‌کی هونه‌ری نوێ ده‌چێت، به‌ڵام له‌ڕاستیدا نه‌خشه‌کاریه‌کی وزه‌ی خۆره‌ و خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهیناوه‌، له‌گووڵه‌به‌ڕۆژه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌، پانتایی 59 مه‌تر دووجا داگیرده‌کات، و 12 پلێتی وزه‌ی خۆر له‌خۆده‌گرێت که‌ دوای تیشکی خۆر ده‌که‌ێت و له‌ ڕۆژدا ده‌جووڵێت به‌ سمارت‌فله‌وه‌ڕ (گوولی زیره‌ک) ناو نراوه‌.

 

جان مسنرۆ سه‌رۆکی کۆمپانیای سمارت‌فله‌وه‌ر پاسفیک ده‌ڵێت " گووڵی زیره‌ک ئه‌وه‌ی دیاره‌ بۆ به‌رهه‌م هێنانی وزه‌یه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات کۆمپانیا بازرگانیه‌کان پابه‌ندن چوون وزه‌ی خاوێن به‌کاربێنن بۆ په‌ره‌پێدانی ژینگه‌ی سه‌وزایی، هه‌روه‌ها که‌مکردنه‌وه‌ی کاربۆن، ئه‌مه‌ ئامێرێکی به‌سوود بۆ ژینگه‌".

 

هه‌ریه‌ک دانه‌ له‌م گووڵانه‌ ده‌توانرێت به‌ئاسانی بگوازرێته‌وه‌ و پرۆگرام بکرێت و سه‌ربه‌خۆ کاربکات. له‌کاتی هه‌ڵاتنی خۆره‌وه‌ سیسته‌مه‌که‌ ده‌کوێته‌ کار و یاخوود گووله‌که‌ ‌بۆ فراوانکردنی گه‌ڵاکانی ده‌کرێته‌وه، له‌کاتی خۆر ئاوابوون یان که‌ش و هه‌وای سه‌ختدا وه‌ک بارانی به‌خووڕ داده‌خرێته‌وه‌.

 

یه‌که‌م گوولی زیره‌ک له‌ خوێندنگایه‌ک دانراوه‌ بۆ ده‌رخستنی بۆ خه‌ڵکی تاچه‌ند گرنگه‌ وزه‌ی خاوێن به‌رکاربێنین.

 

ئارۆلد کاپولۆی سه‌رۆکی ئۆفیسی ستراتیجی له‌ خوێندنگای دی لا سالێ لیپا ده‌ڵێت"به‌ڕاکێشانی سه‌رنجمان ئه‌و پرسیاره‌مان لا دروستده‌کات بۆ چ هۆکاریک به‌کاری دێنین".

 

کرستیان بیسێۆس خوێندکاری ئه‌ندازیاری ئه‌لکتریک ده‌ڵیت "له‌ڕاستیدا ده‌مانه‌وێت وزه‌ و ژینگه‌ له‌ هه‌مانکاتدا بپارێزین".

 

هه‌رچه‌نده‌ خه‌ڵوزی به‌ردین نیوه‌ی وزه‌ له‌ فلپین به‌رهه‌م دینێت، به‌ڵام سمارت فله‌وه‌ر بژاره‌ی زیاتر ده‌خاته‌ به‌رده‌ست پشت به‌ وزه‌ی خاوین ببه‌ستین.

 





ئەم هەواڵە 86581جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad