English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیشانەکانی شێرپەنجەی پەنکریاس
2017-08-21 [03:04 AM]

ZNA – هەولێر


 ‎شێرپەنجەی پەنکریاس خراپترین جۆری شێرپەنجەیە و ژیانی کەسی توش بوو دەکەوێتە مەترسیەوە.

 ‎شێر پەنجەی پەنکریاس لە ژنان و پیاواندا دروست دەبێت و کۆمەڵێک نیشانە ھەیە بۆ توشبوون بەو نەخۆشیە، ئەگەر ئەم نیشانانەت تێدا دەرکەوت سەردانی پزیشک بکە و چارەسەر وەربگرە.

 ‎ئەم نیشانا‌نە کە دەردەکەوێت لە کەسەکەدا بە حاڵەتێکی ئاسایی وەریدەگرێت و زۆر جار پشتگوێی دەخات بەڵام دواتر دەبێتە ھۆی زیان بۆی.

 ‎ئازارێکی ناو بە ناو لە بەینی پشت و سکدا ‎ئیشتیھای خواردن نامێنێت ‎کێشی زۆر دادەبەزێت بە ماوەیەکی کەم ‎ھەمیشە ھیلاک و ماندووە،‌ ‎ھەروەھا کۆمەڵێک خواردن ھەیە کە بە سودە بۆ ئەو کەسانەی پەنکریاسان نەخۆشە.

 ‎تو و گێلاس : سەرچاوەی سەرەکیە بۆ دژە ئۆکسید ، لەبەر ئەوەی پارێزگاری خانەکانی لەش دەکات . ‎

برۆکلی و قەرنابیت: تەندروستە بۆ پەنکریاس لەبەر ئەوەی دەوڵەمەندە بە ماددەی کیمیایی و ئازار کەم دەکاتەوە.
  ‎سیر : یارمەتیدەرە بۆ چالاک کردنی پەنکریاس لە لەشدا.

‎ترێی سور : دەوڵەمەندە بە ماددەی ریسفیراتۆل و ھەروەھا دژە ئۆکسیدە و لەش لە ھەوکردن وبەکتریای زیان بەخش دەپارێزێت . ‎

سپێناخ: یەکێکە لەو سەوزانەی کە پارێزگاری لە پەنکریاس دەکات ، چونکە ڤیتامین بی و ئاسنی تێدایە . ‎

پەتاتە: یەکێکە لەو خواردنانەی تەندروستە بۆ پەنکریاس و ، ڤیتامینی پێویستی تێدایە کە پەنکریاس دەپارێزێت . ‎

سەوزەی زەرد وەک گێزەر و گەنمەشامی و لیمۆ و پرتەقاڵ : پارێزگاری لە پەنکریاس دەکات و چالاکی دەکات و نایەڵێت توشی ھەوکردن بێت .


 





ئەم هەواڵە 4081جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad