English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بزنسمانێکی تورکیا: ڕاگرتنی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بێکاری لە تورکیا دروست دەکات
2017-08-21 [03:38 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بازرگانێکی تورکیا هۆشداری دەدات لە ڕاگرتنی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەوەی کە دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی بێکاری لە تورکیادا.

ئه‌مين ته‌ها، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى بازرگانیی توركى – عێراقى كه‌ له‌ ژێر فه‌رمانى بۆردى په‌يو‌ه‌ندييه‌ ئابوورييه‌ ده‌ره‌كييه‌كانى توركيه‌وه‌ كار ده‌كات بۆ ڕۆژنامه‌نووسێكى‌ تورك به‌ ناوى (جالا ئۆزگه‌نتورك) قسه‌ى كردووه‌ کە لە حورییەت دەیلی نیوز بڵاویکردووەتەوە و ده‌ڵێ: ژماره‌ى ئه‌و گه‌شتيارانه‌ى له‌ عێراقه‌وه‌ بۆ ئه‌نتاليا، ئيزمير، يالوڤا هاتوون زيادبووه‌. له‌ ماوه‌ى پێنج مانگى يه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا كه‌لوپه‌لى هه‌نارده‌كراو بۆ عێراق له‌ 4 بليۆن دۆلار زیاتر بووه‌ و به‌ بڕوای من له‌ كۆتايى ئه‌مساڵدا ده‌گاته‌ 10 بليۆن دۆلار.

له‌ باره‌ى كاريگه‌ريى ڕيفراند‌ۆمى كوردستانيشه‌وه‌ ده‌ڵێ: ده‌بێ بازرگانى و هه‌نارده‌كردنى كاڵا به‌رده‌وام بێ و باوه‌ڕيشم وايه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن، چونكه‌ مانه‌وه‌ى کارگەکانی باشوورى وڵات وه‌ك غازى عه‌نتاب پشت به‌وه‌ ده‌به‌ستێ. ئه‌گه‌ر ئه‌م كارگانه‌ش دابخرێن، ئه‌وا بێكارى له‌ توركيا ڕوو له‌ زياد بوون ده‌كات.





ئەم هەواڵە 6022جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad