ZNA-ھەولێر
بیرۆکەی (Light Fidelity)لەلایەن پرۆفیسۆر (Harald Haas)داھێنراوە ھەروەھا وشەی کورتکراوەی (LiFi) لە رێگەی جۆرە گڵۆپێکی (LED) بڵاو دەکرێتەوە کە جیا لە رووناکردنەوە توانای گواستنەوەی داتا و زانیاری و ئینتەرنیتی ھەیە بەڵام بە خێراییەکی ئێجگار زۆر. (LiFi) بریتیە لە بواری گواستنەوەی بینراو بە پێچەوانەی (WiFi) کە ناتوانرێت ببینرێت بە چاو تا ئێستا کە پەرەی پێدراوە و خێراییەکەی پێوانە کراوە کە بریتیە لە زیاتر لە سەد ئەوەندەی وایەرلێسی ئاسایی کە (٢٢٤) گێگابت لە ھەرچرکەیەکدا. سوودی ھەیە بۆ ئەو شوینانەی کە ھەستیارن بە شەپۆڵەکانی کارۆموگناتیسی وەک فڕۆکە وفڕۆکە خانەی سەربازی و نەخۆشخانەکان و ناوەندەکانی ئەتۆمی. چونکە (LiFi) شەپۆلی روناکی بەکاردەھێنێت بەلام (WiFi) شەپۆڵە رادیۆییەکان بەکاردێنێت.ھەروەھا ئەگەری ھاککردن کەمترە.
محمودکامەران
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad