English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‎زیانەکانی بچوک کردنەوەی گەدە
2017-08-21 [09:58 AM]

ZNA – هەولێر


‎بچوک کردنەوەی گەدە ھۆکارێکە بۆ کەم کردنەوەی کێش و بە رێگایەکی خێرا دادەنرێت .

‎بچوک کردنەوەی گەدە ھەندێک جار بە خێرای کاریگەری لەسەر کەسەکە دادەنێت و توشی کۆمەڵێک زیانی دەکات پاش نەشتەرگەری ، بەشێکی زۆر لە خەڵک بەتایبەت ئەوانەی زۆر دەخۆن و کێشیان زۆرە ، بچوککردنەوەی گەدە بە رێگا چارەیەکی باش دادەنێن بۆ ئەوەی کێشیان دابەزێنن و زۆر نەخۆن ، بەڵام بچوکردنەوەی گەدە کۆمەڵێک زیانی بۆ تەندروستی ھەیە زۆر جار کەسەکە توشی مەترسیەکی زۆر دەکات .

‎لە زیانە خراپەکانی :

‎خوێن بەربوون لە دوای نەشتەرگەری ترسناکترین زیانە کە رودەدات و ژیانی کەسەکە دەخاتە مەترسیەوە ، توشی شەلەلی ماسولکەکان دەبێت ، لە دوای نەشتەرگەری جوڵەی گەدە لە کار دەکەوێت و مەترسیدارە.

بڵاو بونەوەی ترشەڵۆکی گەدە دوای بچوکردنەوەی گەدە ئەگەر تەقەڵی نەشتەرگەریەکە کرایەوە ئەوا ترشەڵۆکی گەدە بڵاو دەبێتەوە ، گەدە توشی وشک بون دەبێت ، پاڵەپەستۆی خوێن دادەبەزێت ، خواردنی بۆ ناخورێت.

توشی ھەوکردنی بۆری ھەناسە دەبێت ، توشی ئەنمیایەکی زۆر خراپ دەبێت ، کەمی ڤیتامین و ئاسن دوو مەترسی ترن کە توشی ئەو کەسانە دەبنەوە .





ئەم هەواڵە 5497جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad