English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەگەر ئەم نیشانانەت ھەبوو ئەوا تۆ كه‌م خوێنی
2017-08-22 [11:02 AM]

ZNA – هەولێر



کەم خوێنی واتایی دابەزینی خڕۆکەی سور و کەمی ڕێژەی ئاسنە لە خوێندا،ئەمانەش کۆمەڵێک نیشانەن بەڵگەن لەسەر کەم خوێنی:-

١-زەردبوونی پێست:ئەگەر ڕەنگی پێست زەردبوو، ئەوا نیشانەیە بۆ کەمی ئاسن لە خوێندا.

٢-دروستبوونی ئازار لە سنگدا:دروستبوونی ئازار بە شێوەیەکی بەردەوام لە سنگدا،بێئەوەی گرفت لە دڵ و بۆریەکانی دڵدا ھەبێت،ھۆکارەکەی کەمی ڕێژەی ئاسنە لە خوێندا،دەبێتە ھۆی کارکردنی دڵ بە ڕێژەیەکی زۆر.

٣-توشبوون بە نەخۆشی مایەسیری یاخود برینی گەدە ،ھەندێک کات ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کەم خوێنی.

٤-دابەزینی ھیمۆگڵۆبینی خوێن،ھەندێک کات ھۆکارە بۆ کەم خوێنی.

٥-لاوازبوونی نینۆکەکان:لاوازبوونی نینۆکەکان نیشانەیە بۆ کۆمەڵێک نەخۆشی،یەکێک لەو نەخۆشیانەش کەم خوێنیە.

٦-زۆر لێدانی دڵ:لەکاتی زۆری لێدانی دڵدا نیشانەیە بۆ ئەوەی گیرۆدەی “ئەنیمیا”یت، کە ھۆکارەکەی کەم خوێنیە.

 





ئەم هەواڵە 3655جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad