English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودە تەندروستیه‌کانی بەزالیا
2017-08-22 [08:42 AM]

ZNA – هەولێر



‎بەزالیا، بە یەکێک لە باشترین سەوزەکان دادەنرێت، چونکە بەھایەکی خۆراکی زۆری ھەیە ھەروەھا بەوە دەناسرێت کە تامێکی شیرینی ھەیە و چەندین سودی تەندروستی ھەیە بۆ لەش، لەبەر ئەوەی ژمارەیەکی زۆر تێکەڵەی خۆراکی تێدایە، ھەروەھا پێکھاتووە لە کاربۆھیدرات ، ڤیتامینات، ئاسن ، پرۆتین.

‎سودەکانی بۆ تەندروستی

‎پاراستن لە توشبوون بە شێرپەنجەی گەدە، بەزالیا ژمارەیەکی زۆر لە تێکەڵەی ئەلبولیفینولیە تێدایە کە پێی دەوترێت کۆمیسترۆڵ ھەروەھا لە تاقیکردنەوەیەکدا دەرخراوە کە بەھۆی ئەم مادەیەوە دەتوانیت رێگە لە توشبوون بە شێرپەنجەی گەدە بگریت .

‎بەھێزکردنی بەرگری لەش، بەزالیا ژمارەیەکی زۆر دژە ئۆ‌کسدی تێدایە کە لەش دەپارێزێت لە تووشبوون بە نەخۆشی ھەروەھا ماددەی ئاسنی تێدایە کە بەرگری لەش زیاد دەکات.

‎پاراستن لەو نەخۆشیانەی کە ھەوکردن دروست دەکەن، خواردنی بەزالیا لەش دەپارێزێت لەو نەخۆشیانەی کە ھەوکردن دروست دەکەن، ھەروەھا لە توشبوون بە زەھایمەر دەمانپارێزێت، چونکە ژمارەیەکی زۆر دژە ھەوکردنی تێدایە.

‎رێکردنەوەی شەکری ناو خوێن، یارمەتی رێککردنەوەی شەکری ناو خوێن دەدات ، ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر پرۆتینی تێدایە کە یارمەتی مژینی شەکری خوێن دەدات.

‎دەتپارێزێ لە نەخۆشی دڵ: بەزالیا ژمارەیەکی زۆر دژە ئۆ‌کسیدی تێدایە کە دڵ دەپارێزێت لە توشبوون بە نەخۆشی.

‎کەمکردنەوەی کۆرسترۆڵی ناو خوێن، نیانسین کە ڤیتامین (بییە) لە ناو بەزالیادا بوونی ھەیە یارمەتی کەمکردنەوەی کۆرسترۆڵ و چەوری خوێن دەدات .

‎بەھێزکردنی چاو، ژمارەیەکی زۆر دژە ئۆ‌کسیدی تێدایە و یارمەتی بەھێزکردنی چاو دەدات .

‎یارمەتی خانمی دوگیان دەدات، لەبەر ئەوەی ژمارەیەکی زۆر دژە ئۆ‌کسید و دژە ھەوکردنی تێدایە یارمەتی دایکەکە دەدات بۆ پاراستن لە نەخۆشی .

‎سودی ھەیە بۆ پێست، ژمارەیەکی زۆر ڤیتامین (ج) تێدایە کە پێست دەپارێزێت لە نەخۆشی.

‎قژ بەھێزدەکات، یارمەتی قژ دەدات بۆ بەھێزکردن و درێژبونەوە لەبەر ئەوەی ژمارەیەکی زۆر ڤیتامین (بی وجی ) تێدایە .

‎ئێسک بەھێزدەکات، ژمارەیەکی زۆر ڤیتامین (کەی) تێدایە کە یارمەتی یەکگرتنی کالیسیۆم دەدات بۆ دروست کردن و بەھێزکردنی ئێسک ، ھەروەھا ڤیتامین (بی) تێدایە کە ئێسک دەپارێزێت لە درز بوون .

‎سەرچاوە- فوائد
 





ئەم هەواڵە 6361جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad