English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەورەبوونی ورگ هێزی سێکسی پیاو کەم دەکاتەوە
2017-08-23 [08:40 AM]

ZNA – هەولێر


ئەگەرچی زیادبوونی کێش مرۆڤ زیانی زۆری بۆ تەندروستیی مرۆڤ هەیە، بەڵام زیادبوونی کێشی وەرگ و گەورەبوونی، هێزی سێکسی پیاو کەمدەکاتەوە.

 

پزیشکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کۆبوونەوەی چەوری لە ناوچەی ورگ، نەخۆشی زۆر بەدوای خۆیدا دێنێت و لە رووی سێکسییەوە کێشە بۆ پیاو دروستدەکات.

 

پزیشکی ئەڵمانی، ئۆلیڤەر گرالا، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کێشی زیاد کێشە بۆ خوێنبەرەکان و لایەنی سێکسی پیاوان دروستدەکات.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کێشی زیاد زۆربەیجار مرۆڤ دووچاری هەندێ نەخۆشی دەکاتەوە، لەوانە، بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن و شەکرە و چەند نەخۆشییەکی دیکە.

 

سەبارەت بە کاریگەری لەسەر لایەنی سێکسی پیاوان، کێشی زیاد دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە خوێنبەراکان تەسکببنەوە و بگیرێن و لە کاتی پێویستدا خوێنی پێویست نەگاتە ئەندامی نێرینەی پیاوان.

 

زیادبوونی کێشی ورگ، زۆرترین کاریگەری لەمڕوەوە هەیە کە دەبێتە هۆکاری ئەوەی هۆرمۆنی "تستۆستیرۆن" کەمببێتەوە و حەزی سێکسی بەهۆیەوە کەمبکاتەوە.

 

زانکۆی هارفارد، توێژینەوەیەکی لەمبارەیەوە ئەنجامداوە و دەرکەوتووە ئەو قوتابیانەی لە رەگەزی نێربوونە و کێشیان زۆر بووە، لە رووی سێکسییەوە کێشەیان هەبووە.

 

    





ئەم هەواڵە 7240جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad