English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڵێیەکی بە هێز پێگەیێکی بە هێزتر بە باشوری کوردستان دەبەخشێت
2017-08-24 [10:42 AM]

نووسینی: سەلاح بەیتولا ئاکرەیی


 


گەلی باشوری کوردستان زوری نەماوە دەکەوێتە بەردەم ئەرکێکی نیشتیمانی پیرورزو قوڕسدا کە ئەویش بریتیە لە ئەنجامدانی پڕوسەی ڕیفڕاندومی سەربەخویی باشوری کوردستان .

شایانی باسە پڕوسەی ڕیفڕاندومی سەربەخویی باشوری کوردستان ئەمڕو بووەتە بابەتێکی زور گرنگ ولەسەر ئاستی ناوخوی کوردستان و عیڕاق و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی دا  گوێبیستی هەڵوێستی جیاواز دەبین لە سەر هەمو ئاستەکاندا لەسەر ئاستی کوردستاندا ئەم پڕوسەیە دابەش بووە بە سەر دوو هەڵوێستی جیاوازواتە بەرەی بەڵێ و بەرەی نەخێر ،ئەم پڕوسەیە بەحوکمی ئەوەی پڕوسەیێکی نیشتیمانیە و پەیوەستە بە هەمو گەلی کوردستانەوە ئەوانەی پشتگیری سەرکەوتنی دەنگی بەڵێ دەکەن واتە هەست بە بەرپرسیاریەتی نیشتیمانی ،مێژوویی، ئەخلاقی دەکەن بەرامبەر دوزی ڕەوای گەلەکەیان کەسەدان ساڵە جاوەڕێی دەرفەتێکی لەم جورە دەکەن بویان بڕەخسێت و سەرکەوتنی گەلی کوردستان و ڕزگار بون لە مەینەتی و نەهامەتیەکان لە دەنگدان بە بەڵێ بو سەربەخویی دەبییننەوە بە ڕێژەیکی زور و بە پێچەوانەوەش دەنگی نەخێر کە بەشێکیان لە ئەنجامی ئەو کەمو کوڕیە کارگێڕیی و دارایی و ئابوریانەی کە لە ئارادان دوچاری جورێک لە بێزاری بونەتەو نایانەوێت دەنگ بە بەڵێ بدەن بو سەربەخویی تا لێرە ئاساییە


 بەڵام بەشێکی دەنگی نەخێر هەڵگری ئەجدایێکی سیاسی عیڕاقی و هەرێمیە و هەوڵدەدات ئەجندای دوژمنان و داگیرکارانی کوردستان جێ بە جێ بکات و گەلی کوردستان بەرەو ژێر دەستی و کویلایەتی پەلکێش بکات کە ئەمەیان هیچ ناوێک لە خوناگرێت بێجگە لەوەی کە پێییان بگوترێت خاێینانی گەل و نیشتیمان واتە بە خیانەتی نیشتمانی ئەژمار دەکرێت


 بویە پێویستە هەڵوێستە کان لە یەکدی جیا بکرێنەوە و دەستنیشانی ئەو دەنگانە بکرێت بە تەنها کە لە خزمەت ئەجندای سیاسی نەیارانی کوردستاندان و کە هەمو هەوڵێکیان بو ئەوەیە گەلی کوردستان لە م ئامانجە پیروزە نیشتیمانیە دور بخەنەوە و ێیڕادەی دوژمنان و داگیرکارانی کوردستان لە م دەرفەتە زێڕینەدا بسەپێنن بەسەر ێیڕادەی سیاسی گەلیو ئەمانەش ئەمڕو ناسراون  لەلایەن گشت هاونیشتیمانیانی کوردستان .


دەنگدانی کوردستانیەکان بە بەڵێ بو سەربەخویی باشوری کوردستان لە ۲٥/۹/۲۰۱۷ دا دەنگدانە لە پێناو چەسپاندنی دەوڵەتێکی دیموکراسی و دامەزراوەیی لە ڕوژهەڵاتی ناوەڕاستدا واتە دەوڵەتێک کە تیایدا یاسا سەروەر دەبێت ئەمەش وادەکات کە پرەنسیبی هاوڵاتیبون بە هێز ببێت چۆنکە تەعبیر لە گەلی کوردستان دەکات بە شێوەیێکی گشتی نەک تەنها نەتەوەیێک یان ئاینێک یان مەزهەببکی دیاریکراو ئەمەش وادەکات هەم دادپەروەری سیاسی و کومەڵایەتی تێدا ڕەنگ بداتەوە و هەم ڕوحی لێببوردەیی و پێکەوە ژیان بە هێزتر ببێت و دواتر دەبێتە هوی بە هێز بونی ێینتیمای نیشتمانی بە شێوەیێک کاتێک لە هەر پێکهاتەیێکی ئەم کورددستانە پرسیار بکەی توکێیی؟ دەڵێ من خەڵکی کوردستانم یێکەم جار ێینجا دەڵێ من سەربە فڵانە پێکهاتەم واتە کوردستانی بوون دە بێتە ناسنامەی گشت پێکهاتەکان بە بێ جیاوازی.


بەڵێ هەروەک جەنابی سەرۆک بارزانی لە دیداریدا لە گەڵ پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینیەکانی باشوری کوردستان ئاماژەی پێدا زور بە ڕونی باسی سروشتی ئەو دەوڵەتەی کرد کە لە دوای ئەنجامدانی ڕیفڕاندوم ڕادەگەیێنرێت ،دەوەڵەتی داهاتوی کوردستان بو هەمو گەلی کوردستان دەبێت بە بێ جیاوازی و ووتی دەبێ سیستەمێک  جێگیری بکرێت  کە هەمو گەلی کوردستان تیایدا بتوانن پێناسەر خویان بکەن لە هەمو ڕویێکەوە.


ترسی سەرەکی دوژمنانی کوردستان لە دروست بوونی دەوڵەتێکی دیمموکراسی شارستانیە بە تایبەت دەوڵەتە هاوسنورەکانی ئێمە چونکە تیروریزم و دیکتاتوریەت هەمیشە لە پەرەسەندن و گەشە کردن و بە هێز بونی کولتوری دیموکراسی ترسیان هەبووە و هەیە چونکە جێگەو پێگەیان لەق و لاواز دەبێت  و ڕاستەوخو یان ناڕاستەوخو  کاریگەری دەکاتە سەر ئەقڵیەتی سیاسی دیکتاتوری و توتالیتەری ئەوان کەدەیان ساڵە خویان سەپاندووە بە سەر گەلەکانیاندا و زوڵمیان لێ دەکەن بویە هەتا پێییان کراوە و پێییان دەکرێت دژایەتی ئەنجامدانی پڕۆسەی سەربەخوویی باشوری کوردستان دەکەن.


لێرەدا پرسیارێک دێتە پێشەوە ئەویش ئەوەیە ئایا ئەم دەوڵەتانە دەتوانن وەکو جاران پەلامارمان بدەن ڕاستەوخو؟

لە وەڵامدا بە بڕوای خوم ناتوانن چونکە باشوری کوردستان ئەمڕو ێیعتبارو و پێگەیێکی بە هێزی هەیە لە هاوکێشە ی سیاسەتی نێوداوڵەتیدا و بە هێلی سور ئەژمار دەکرێت و پێییان دەڵێم ئەو باوکەتان ڕویی جارێکی تر بتوانن پەلاماری باشوری کوردستان بدەن ڕاستەوخو بەڵام داخی گران ئەوەیە کە دەبینین ناڕاسته وخو بە هوی هەبونی چەند کەس و باڵێکی چوفروشەوە هەڕەشە لە پڕوسەی ڕیفڕاندومی سەربەخویی دەکەن بە کوکردنەوەی دەنگی نەخێر کە ئەمەش لە ڕاستی دا لە بەرامبەر ێیڕادەی سیاسی گەلی کوردستاندا نەک هەر شکەست دەهێنێت بەڵکو سوک و چروک و ڕیسوا دەبن لە هەمبەر گەل و مێژودا و تەنها ڕوڕەشیان بو دەمێنێتەوە وبەس.

لە کوتایی دا ئەوە دەڵێم کە دەنگدانی کوردستانیەکان بە ڕێژەیێکی زور باش بو سەربەخویی کوردستان دەرباز بونە لە هەڕەشەو مەترسیەکانی دوژمنان بو سەر گشت گەلی کوردستان بە بێ جیاوازی و ئاماژەیە بو جێگیر بونی دەوڵەتێکی دیموکراسی پێشکەوتوو کە تیایدا سە قامگیری سیاسی و ئاشتی کوومەڵایەتی تێیدا پارێزراو دەبێت و لە بەژەوەندی گەلی کوردستان و گەلانی ناوچەکە دا ڕەنگ دەداتەوە و ئەمەش پێگە و سەنگێکی بە هێزتر بە باشوری کوردستان دەبەخشێت  لە هەمو ڕویێکەوە.





ئەم هەواڵە 781جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad