English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە گرنگترین سوودەکانی ڤیتامین E
2017-08-24 [12:25 PM]

ZNA – هەولێر



وەک زانراوەو ئاشکرایە ڤیتامینەکان سوودی زۆرە بۆ مرۆڤ بەڵام ھەر ڤیتامینێک سوودێکی جیاوازو تایبەمەندی خۆی ھەیە لێرەدا ئێمە تیشک دەخەینە سەر ڤیتامین (E) ئەگەر ھاتوو مرۆڤ ئەم ڤیتامینەی کەم بێت دەبێتە ھۆی ھەڵوەرینی قژەکانی و خراپبوونی پێستی مرۆڤ وەھەروەھا کەمی ئەم ڤیتامینە وادەکات کە چەندەھا کێشەی تەندروستی بۆ مرۆڤ دروست دەکات. وە ڤیتامین (E) لە چەندین کێشەی تەندروستی دەتپارێزێت لەوانە:دەتپارێزێت لە بەرزبوونەوەی رێژەی فشاری خوێن لە لە شدا  وەھەروەھا رێژەی شەکر لە خوێندا

چارەسەری کێشەکانی  تورەبوون و  زوو ھەڵچوونی  مێشکی مرۆڤ دەکات   وەھەروەھا چارەسەری لاوازی سێکسی دەکات لە پیاواندا . سەرباری ئەم سوودانە چەندین سوودی تەدروستی دیکەی ھەیە لەوانە:

بەرگری دەکات لە دروستبوونی رژێنەکان:

ڤیتامین (E) یەکێکە لەو ڤیتامینانەی کە زۆر گرنگە بۆ لەشی مرۆڤ چونکە پارێزگاری دەکات لە چەندین نەخۆشی چونکە لە توانایدا بەرگری بکات لە کرداری ئۆکسیدەکان کە چارەسەری زۆربەی کێشە تەندروستی یەکان دەکات .بۆ نموونە بەرگری دەکات لەوەی کە رژێنەکان دروست ببن وە پارێزگاری دەکات تەندروستی پێست ز دڵ و مێشک و ماسولکەکان و وە رژێنە سوورەکانی خوێن .

نزم بوونەوەی مەترسی توشبوون بە کێشەکانی پێست:

خواردنی برێک لە ڤیتامین(E) دەبێتە ھۆی ئەوەی کە  رژێنەکانی پیربوونت دوا بخات وەھەروەھا کەم کردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی پێست و پیربوون و ئەو خاڵانەی کە لە سەر پێست دروست دەبێت .

وەھەروەھا ڤیتامین (E) وەک مادەیەکی خۆراکی وایە کە چەندین سوودی گرنگی ھەیە وەک کرێمێک وایە بۆ پێستەکەت .

٣.بەرگری دەکات لە نەخۆشی شێرپەنجە:

یارمەتیدەرە ڤیتامین (E) بۆ کەم کردنەوەی توشبوون بە رژێنە شێر پەنجەیەکان وەھەروەھا رێگری دەکات لە دروستبوونی (نتروزامین) کە ئەمەش جۆرێکە لە جۆرەکانی شێرپەنجە کە توشی گەدە دەبێت .

وەھەروەھا ئەم ڤیتامینە بەرگری لەش بە ھێز دەکات ئەگەر ھاتوو تۆ برێکت لەم جۆرە ڤیتامینە خوارد دەبێتە  ھۆی کەم کردنەوەی مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات و شێرپەنجەی مەمک .

بەرگری لە ش بە ھێز دەکات:

ڤیتامین (E) یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی بەرگری لەشی مرۆڤ وەھەروەھا ئامێرەکانی مێشکی مرۆڤ بەھێز دەکات و ھەروەھا ھاوێنەی چاو وەھەروەھا ئەبێتە ھۆی کەم کردنەوەی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ .

٥.چاودێری شەکرە دەکات:

ڤیتامین(E) چارەسەری نەخۆشی شەکرە دەکات وەھەروەھا وەک چاودێرییەکە کە رێژەی شەکر لە خوێندا رێک دەخات وە ئەو خواردنانەی گە ڤیتامین (E) یان تێدایە  وەک سەوزەوات و ئەو خواردنانەی کە گەڵای سەوزیان تێدایە وەھەروەھا برۆکلی و سپێناخ و میوەو مانگۆو وەھەروەھا فستەق .

٦.پارێزگاری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشیەکانی نۆرە دڵ:

کاتێک کە رێژەی چەوری(کۆلیسترۆڵ) لە لەشدا کۆدەبێتەوە ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی نۆرە دڵ زیاد بکات واتە لێدانەکانی دڵ زیاد دەبێت ئەگەر ھاتوو کەمێک لە رۆنی ڤیتامین (E) خوارد دەبێتە ھۆی کەم کردنەوەی رێژەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا وە رێگری دەکات لە کاریگەرە نەرێنیانەی کە ھەیەتی بۆ سەر دەمارە خانە





ئەم هەواڵە 4375جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad