English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خواردنانەی پارێزگاری دەکەن لە رێژەی شەکری خوێن
2017-08-24 [02:23 AM]

ZNA – هەولێر


زۆربەی کەسەکان لە جیھاندا دەناڵێنن بە دەست قەڵەوی و نەخۆشی شەکرەوە وە پێویستە ئەوە بزانیت کە چۆن خواردنەکان کاریگەری دەبێت لە سەر رێژەی شەکر لە خوێن دا .

بەرزبوونەوە و نزم بوونەوەی رێژەی شەکر لە خوێن دا دەبێتە ھۆی دروست بوونی چەندین کێشەی تەندروستی بۆ نموونە نزم بوونەوەی ھەستیاری بە ئەنسۆلین و تێکچوونی میزاجی توانای کەسەکان وەھەروەھا بوونی ئازاری سەر (سەر ئێشە )…ھتد

لێرەدا ئێمە چەند خواردنێکتان پێ دەڵێین کە دەبێتە ھۆی پاراستنی تەندروستیان بۆ ماوەیەکی درێژ بە گوێرەی ئەوەی کە لە پێگەی (کیر ٢) تەندروستی بڵاوکراوەتەوە:

خواردنی برێکی گەنجاو لە چەورییەکان: خواردنی برێکی کەم و گونجاو لە چەوری دەبێتە ھۆی ھێواش کردنەوە وھەرسکردن و  مژینی شەکر لە خوێندا وەھەروەھا یارمەتیدەدات کە زیاتر ھەست بە تێری بکەیت .

سەرباری ئەوەش دەبێتە ھۆی رێکخستنی رێژەی شەکر لە خوێندا ئەتوانیت ئەم چەوریانە بخۆیت کە زیان بە تەندروستی لە ت ناگەیەنێت وەک :چەوری گوێزی ھیندی ,رۆنی ناوکی کەتان یان خواردنی چەرەسات یان زەردینەی ھێلکە وەھەروەھا خواردنی ئەڤۆگادۆ .

٢.پشت ببەستە بە ژەمە خواردنەکان کە ماوە ھەبێت لە نێوانیان دا: لەبەر ئەوەی بەردەوام ژەمە خواردنەکان بە یەکەوە دەخۆیت و تەنانەت ئەگەر ژەمێکی بچووکیش بێت ئەمە کاریگەری دەبێت لە تەندروستی لەشت  بۆیە ھەوڵبدە  لە ژەمە خواردنەکانت ماوە ھەبێت لە نێوانیاندا تا ئەو کاتەی ھەست بە برسێتی دەکەیت .

٣.خواردنی پرۆتین: خواردنی چەوریەکان بە تەواوەتی دەبێتە ھۆی ھێواشکردنەوەی خواردنی پرۆتین وە ھەرسکردنی شەکر لە خوێندا .

بۆیە ئەگەر ئارەزوو دەکەیت ئەو خواردنانە بخۆیت کە بە رێژەیەکە تەندروست شەکری تێدایە وەک خواردنی پارچەیەکی گەورە لە سێو وەھەروەھا خواردنە پرۆتیەنەکانی وەک ماست و پەنیر کە ئەم جۆرە خواردنانە نابێتە ھۆر ئەوەی لە کتوپردا رێژەی شەکر لە خوێندا بەرز ببێتەوە .

٤.خواردنی میوەکان : وەک زانراوە خواردنی سەوزو میوەکان بنچینەیەکی سەرەکییە و یەکێکە لە سەرچاوەکانی کاربۆھیدرات بۆ نموونە خواردنی پەتاتەی شیرین و سێو کە کرداری ھەرسکردن ئاسان دەکات وزە پارێزگاری دەکات لە پاراستنی رێژەی شەکر لە خوێندا .

نوستنی باش: بە گوێرەی توێژەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە نوستنی شەوانە لە نێوان ٧بۆ ٩ کاتژمێرئەبێتە ھۆی کەم کردنەوەی رێژەی ئەنسۆلین کە وەک گەرنتیەک وایە ئەبێتە ھۆی رێکخستنی رێژەی شەکر لە خوێندا وەھەروەھا ئەبێتە ھۆی دوورکەوتنەوە لە مەترسیەکانی توشبوون بە نەخۆشی قەڵە وی و شەکرە .

٦.ئەنجام دانی کرداری یۆگا: توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە ئەنجام دانی کرداری یۆگا بە شێوەیەکی رۆژانە کاریگەری دەبێت لە سەر رێکخستنی رێژەی شەکر لە خوێندا وەھەروەھا یارمەتیدەرە بۆ کەم کردنەوەی نیشانەکانی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە .

 





ئەم هەواڵە 4468جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad