English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ ئه‌وه‌ی خه‌وێكی قول و ئارامت هه‌بێت ئه‌م شه‌ش خاله‌ جێبه‌جێ بكه‌
2017-08-27 [11:14 AM]

ZNA- هه‌ولێر


رەنگە هەمیشە بە گران شەوانە خەو لێ بکەوێت لەکاتێکدا بۆ ڕۆژی دواتر دەوام هەیە و دەبێت زوو هەستیت، ئەمەس وادەکات بەردەوام هەست بەشەکەتی بکەیت و بێزار بیت و لەرووی دەروونیەوە زوو هەڵبچیت بەهۆی کەم خەویەوە.

بۆ ئەوەی هەمیشە خەوێکی قوڵ و ئارام بکەیت، هاوکات زوو لەکاتی خۆیدا بخەویت ئەم ڕێنماییانە پەیڕەو بکە:

1-بە هەموو شێوەیەک مۆبایلەکەت لەخۆت دوور بخەرەوە، یان سەیری هیچ شاشەیەکی ئەلیکترۆنی مەکە، چونکە خەو هێندەی تر دەزڕێنێت.

2-کاتژمێرێک پێش نوستن هەوڵبدە کوپێک شیری گەرم بخۆرەوە، بۆ ئەوەی خەوێکی قوڵ و ئارام بکەیت.

3-هەرگیز پێش نوستن خواردنی چەور و قورس مەخۆ، یان ئێوارانیش هێندە مەخۆ کە دواتر کاریگەری سلبی بخاتە سەر خەوەکانت و نائارام بیت.

4-هەوڵبدە کاتی خەوەکانت دیاری بکە و هەموو شەوێک لەو کاتژمێرەدا بخەوە.

5-لەناو جێگایەکی زۆر گەرم و بێزارکەر مەخەوە، یان قوماشی جێگاکەت لە جۆری خراپ بێت و بێزار بکات و ئارەق بکەیتەوە، یاخود پێست تووشی خورو بکات.

6-لەسەر لای راست پاڵکەوە و بخەوە، بۆ ئەوەی پشت بحەوێتەوە و باشتر پشوو بدەیت و خەوێکی ئارام بکەیت.





ئەم هەواڵە 6922جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad