English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەر ئایفۆنەکەت تێکچوو بەم رێگایانە چاکی بکەوە 
2017-08-27 [04:15 AM]

ZNA – ھەولێر 


 
مۆبایلی ئایفۆن لە ئێستادا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە لەسەرتاسەری جیھان , لەگەڵ ئەوەش ھەندێک جار ئامێرەکەت تێک دەچێت , بەڵام مەرج نییە پێویستی بەوەستایەک ھەبێت بۆ چاککردنەوە , خۆت دەتوانی ئەم کارە بە ئاسانی بکەیت.. 

پێگەی (بزنس ئینسایدەر) گرنگترین ئەو گرفتانەی ئایفۆنە دەخاتە روو کە دەتوانیت بەخۆت چاکی بکەیتەوە لەوانەش : 
-ئەگەر ھاتوو دوگمەی سەرەکی ئایفۆنەکەت کاری نەکرد , ئەوا پێویست ناکات راستەوخۆ بیبەیتە بنکەی چاککردنەوە , بەڵکو دەتوانی لۆکەیەک بھێنیت و کەمێک سپرتۆی پێدا بکەیت , ئینجا دوگمەکە خاوێن بکەیتەوە , بەڵام دەبێت کارەکە بە ووردی بکەیت بۆ ئەوەی لێواری دوگمەکەش پاک ببێتەوە بەمەش ئەو چەورییەی لەو ناوچەیە ھەیە نامێنێت و ئایفۆنەکەت چاک دەبێتەوە . 
- ئەگەر ھاتوو ھەستت کرد ئایفۆنەکەت بەشێوەیەکی باش شەحن نابێتەوە , ئەوا پێویستە لەسەرت بە داری ددان پاک کردنەوە شوێنی شەحن کردنەوە پاک بکەیتەوە .. 
- ئەگەر ھاتوو سەماعەی شوێنی قسەکردن و گوێ بیستن تووشی کێشە ھات , ئەوا بە (مساحە) رەشکەرەوەی قەڵەم دار شوێنەکە پاک بکەوە .. 
- ئەگەر ھاتوو ئامێری شەحن کردنەوەکەت تووشی پچڕانێکی کەم ھات , ئەوا پشتگوێی مەخە , چونکە ئەم شاحینە ئەسڵیانە بە ئاسانی دەست ناکەوێتەوە , لەبەر ئەمە بە زووترین کات شوێنەکە چاک بکەوە و بەمادەیەکی پلاستیکی دایپۆشە , ئەمەش رێگری دەکات لە تەشەنەکردنی پچڕانەکە . 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / سکای نیوز 
 





ئەم هەواڵە 14932جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad