English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌میری كیمیاوی داعش حوكمی مه‌رگی بۆ ده‌رچوو
2017-08-27 [04:41 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ دادگای تاوانه‌كانی عێراق سزای له‌سێداره‌دانی تاكو مردن بۆ په‌ره‌پێده‌ری گازی ژه‌هراوی كه‌ به‌ ئه‌میری كیمیاوی ناسراوه‌ ده‌ركرد.

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا وته‌بێژی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق عه‌بدولسه‌تار به‌یره‌قدار رایگه‌یاند، دادگای یه‌كی ناوه‌ندی تاوانه‌كان بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ تاوانبارێك ده‌ركرد كه‌ ئه‌ندازیاری دروستكردن و په‌ره‌پێدانی چه‌كی كیمیاوی و مووشه‌ك بووه‌.

به‌یره‌قدا وتیشی، تۆمه‌تبار زیاد تاریق دانی ناوه‌ كه‌ بۆ رێكخراوی داعش كاری په‌ره‌پێدان و دروستكردنی گازی ژه‌هراوی كردوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ڕی خۆی هه‌بووه‌، بۆ دروستكردنی مووشه‌ك و چه‌ك و گازه‌كان ته‌رخان كردوه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئه‌و بڕیاره‌ به‌پێی ماده‌ی چوار و به‌پشتبه‌ستن به‌ ماده‌ی دوو له‌ یاسای نه‌هێشتنی تیرۆر.

له‌ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوه‌ندی، زیاد تاریق له‌ پشتی كۆتی به‌ندیخانه‌ دانیشتووه‌، تۆمه‌تی تیرۆر له‌وانه‌ دروستكردنی مووشه‌ك و چه‌كی كیمیاوی بۆ رێكخراوی تیرۆرستییه‌كان له‌ عێراق خراوه‌ته‌ پاڵ.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌یه‌ك چۆنیه‌تی چوونی بۆ ناو گروپه‌ چه‌كداره‌كان له‌وانه‌ كه‌تیبه‌كانی شوۆڕشی بیست له‌ 2003 باس كرد، هه‌روه‌ها باسی له‌ دروستكردنی مووشه‌ك و په‌ره‌پێدانی گازی كیمیاوی گۆڕینی بۆ چه‌كێكی كوشنده‌ باس كرد.

 





ئەم هەواڵە 1792جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad