English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبەر ئەم هوکارە چوکلێتی بەرەکە مەکڕە
2017-08-28 [01:13 AM]

ZNA-هەوڵێر


بەھۆی بەسەرچوونی ماوەکەی بەر لەجەژنی قوربان، لیژنە ھاوبەشەکان دەست بەسەر بڕێکی زۆر شیرینی (چوکلێت) دا دەگرن و سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانیش ئاگاداری ھاوڵاتیان دەکاتەوە لەبەکار نەھێنانی.

گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لە شاری سلێمانی دەستی بەسەر بڕێکی زۆر شیرینی (چوکلێتی بەرەکە)دا گرتووە، و رێگە بەفرۆشتنی نادرێت.

گۆران قادر ووتی:  پێشتر چەند جارێک کۆمپانیای ھاوردەکاری شیرینی (چوکلێتی بەرەکە) ئاگادار کراوەتەوە لە نزیکی ماوە بەسەرچوونیەوە کەپێش جەژنی قوربانە، ئەمڕۆ 2017.8.28  ماوەی بەسەر دەچێت بۆیە ھاوڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە لەبەرکار نەھێنانی.

سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکان ووتیشی: بەھۆی سەرپێچی خاوەنەکەی لە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لەلایەن لیژنەکان و بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دەست بەسەر شیرینی ( چوکلێتی بەرەکە) دا گیراوە و لەناوچەی تانجەرۆ لەناو دەبرێت.

سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکان داوا لە ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەکات لە ھەرشوێنێک (چوکلێتی بەرەکە) فرۆشرا لیژنە ھاوبەشەکان ئاگاداربکەنەوە، ھەروەھا لەکاتی کڕیندا ئاگاداری مێژووی ماوەبەسەرچوونی ئەو کاڵاوشمەکانەبن کە بەرکاریاندەبەن، و دڵنیابنەوە لە مێژووی ماوە بەسەرنەچوونیان.





ئەم هەواڵە 7324جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad