English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند بۆچوونی ھەڵە لەبارەی زیبکەوە
2017-08-29 [01:24 AM]

ZNA – هەولێر


١. زیبکە بەھۆی راڕایی لە پاکوخاوێنی دروست دەبێت،  ئەگەر تۆ بڕوات بەوە ھەیە کە دەوترێت شۆردنی روخسار بە شێوەیەکی بەردەوام و زیاد لە پێویست دەبێتە ھۆی جوانی روخسار، ئەوە بزانە کە زیبکە بەھۆی پیسبوون یان چەوری لەسە روخسار دروست نابێت، بەڵکو  چەوری و پیسی و پێستی مردو و ھۆکارەکانی کەش و ھەوا دەبن، بۆ چارەسەری ئەم کێشەیەش پێویستە ئەو کەسەی بەدەست بوونی زیبکەوە دەناڵێنێت دووجار لە رۆژێکدا بە ئاو و سابون روخساری بشوات.

٢. دروستبوونی زیبکە بەھۆی خواردنە جۆراوجۆرەکان: رەنگە زۆر کات ئەم تێگەیشتنە راست بێت، بەڵام تا ئێستا ھیچ توێژینەوەیەکی زانستی بەشێوەیەکی فراوان باسی لە جۆری خۆراکەکان و دەرکەوتنی زیبکە نەکردووە، پێویستە ئەو کەسانەی کە ئەم جۆرە تێگەشتنانەیان ھەیە بۆ ماوەیەک خۆیان لە خواردنی شکۆلاتە و پەتاتەی سورەکراو و پیتزا و خواردنە دەوڵەمەندەکان بە چەوری و شیری چەور و ژەمە خۆراکە خێراکان بپارێزن.

٣. دروستبوونی زیبکە بەھۆی کێشە دەروونیەکانەوە: ھیچ کاتێک کێشە و گرفتەکانی رۆژانە رۆڵێکی راستەوخۆیان نابێت لە دەرکەوتنی زیبکەدا، بەڵکو کێشە دەروونیەکان پێویستیان بە چاودێری پزیشکی و خواردنی دەرمانە لە ژێر چاودێری پزیشکیدا، بەڵام خواردنی دەرمان بۆ چارەسەرکردنی کێشە دەروونیەکان دوور لە رێنماییەکان ھۆکارێکی گرنگ و سەرەکییە بۆ دەرکەوتنی زیبکە.

٤. ھیچ کاتێک زیبکە بەنەخۆشی دانانرێت بەڵکو کێشەیەکە لە جوانیدا: ھیچ کاتێک زیبکە نابێتە ھۆکارێکی خراپ لە دەرخستنی جوانیدا ، بەڵکو کەسەکە بەشێوەیەکی خراپ بیر دەکاتەوە کە بوونی زیبکە لە رووخساریدا ھۆکارێکە بۆ ناشرین بوونی.

٥. پێویستە لەسەرت واز لەوە بھێنیت کە زیبکە بەشێوەی سروشتی کۆتایی پێبێت :ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە زیبکە بەشێوەیەکی سروشتی خۆی تەواو دەبێت و بەڵکو لە ئێستادا زۆر دەرمانی باش ھەن کە توانایەکی باشیان ھەیە بۆ لەناوبردنی زیبکە بەبێ ئەوەی شوێنەواری خراپ لەسەر روخسار جێبھێڵێت .





ئەم هەواڵە 6115جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم رووداوی ھاتووچۆی ئافرەتان لە سعودییە
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad