English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دامەزرێنەری فەیسبوک ناوێکی سەیر لە منداڵەکەی دەنێت 
2017-08-29 [07:25 AM]

ZNA – ھەولێر 


 
مارک زۆکربێرگ دامەزرێنەری تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک دوای ئەوەی بووە خاوەنی دووەمین کچ ناوێکی سەیری لێ نا... 

رۆژی دووشەممە مارک و خێزانەکەی پێشوازییان لە دووەم منداڵیان کرد و مارک ناوی کچە نوێیەکەی نا (ئۆگست) واتا مانگی ھەشت .. 

ناو لێنانی کچە نوێیەکەی مارک بەم ناوە بەھۆی ئەوە دێت کە لەم مانگە لەدایک بووە و دامەزرێنەری فەیسبوک پەیامێکی ئاڕاستەی منداڵە نوێیەکەی کرد . 

لەبەشێکی پەیامەکەی مارک ھاتبوو .. 
ئازیزم ئۆگست بە خێربی بۆ ئەم جیھانە , ئێمە بەپەرۆشین بۆ ئەوەی بزانین لە دوا رۆژ دەبیتە چی .. 
ھەروەھا مارک نووسیبووی " ھیوادارم تەمەنی منداڵیت بە خۆشترین شێوە بەسەر ببەیت چونکە ئەمەیان باشترین قۆناغی ژیانی مرۆڤە و ھیوادارم بۆ خۆت یاری بکەیت و چیرۆک بخوێنیتەوە و منیش بەڵێنت پێدەدەم کە ھەوڵبدەم ئەم جیھانە بۆ تۆ و ھاوتەمەنەکانت بکەمە باشترین شوێن .. 
لە کۆتایی پەیامەکەی مارک نووسیبووی " ئێمە تۆمان زۆر خۆش دەوێت و ھیوای ژیانێکی بەختەوەرت بۆ دەخوازین "

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / سکای نیوز 
 





ئەم هەواڵە 7081جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم رووداوی ھاتووچۆی ئافرەتان لە سعودییە
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad