English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم نیشانانە ھۆکارن کە گەدەت تێکچووە
2017-08-30 [06:08 AM]

ZNA – هەولێر



تێکچوونی گەدەت بە خواردنەکان نەخۆشیەکە کەدەبێتە ھۆی تێکدانی ئامێری کرداری ھەرسکردنی گەدەی مرۆڤ بە ھۆکاری خراپی ئەو خواردنانەی کە دەیخۆیت بۆ نموونە گۆشتی خراپ یان ھێلکە یان ماسی خراپ کە کۆمەڵێک بە کتریا و ڤایرۆس دەگرێتە خۆی کە دەبێتە ھۆی تێکچوونی گەدە ژەھراویبوونی گەدە.

سەرباری ئەوەی کە ئەم خواردنانە دەبێتە ھۆی تێکدانی گەدە پێویستە ھەموو کەسێک پێش ئەوەی دەست بکات بە ھەر خواردنێک دەستەکانی پاک بشوات گرنگی بە پاک و خاوێنی خۆی و ئەو خواردنانەش بدات کە دەیخوات ھەمیشە پێویستە سەوزە و میوە بە پاکی بشۆرێتەوە پێش ئەوەی دەست بکرێت بە خواردنی، ھەروەھا ئەو خواردنانەی کە بۆ ماوەیەکی زۆر لەناو سەلاجەدا (بەفرگر) دا ھەڵگیراون پێویستە ئەو خواردنە خراپانە لاببرێت نەخورێت.

بە گوێرەی راپۆرتێکی تەندروستی رێخراوی جیھانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە کۆی گشتی (٦٠٠) ملیۆن کەس کە لەناو ھەر (١٠) کەسدا کەسێک توشی تێکچوونی گەدەو تەسەمووم دەبێت ساڵانە لە ئەنجامی خواردنی خراپەوەیە، ھەروەھا (٤٢٥)ھەزار کەسیان دەمرێت کە لە نێوانیاندا (١٢٥) ھەزار منداڵ ھەیە بێجگە تا تەمەنی (٥) ساڵی.

 ھەر بە گوێرەی توێژینەوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بۆ چارەسەرکردنی تێکچوونی گەدە پێویستە ھەوڵبدرێت خواردنی شلەمەنییەکان بخورێت تاوەکو بتوانرێت قەرەبووی ئەو مادە و خواردنانە بکرێتەوە کە لەش لە دەستی داوە ھەروەھا ھەوڵبدرێت میوەی وەک سێو مۆز و چای رەش بخۆیتەوە.

ھەر بە گوێرەی ئەو راپۆرتە پزیشکیانەی کە لە پێگەی (Health line) بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە گرنگترین نیشانەکانی تێکچوونی گەدە بریتی یە لە:

(تێکچوون و قورس بوونی لەش، سکچوون، ئازاری سەرئێشە، ڕشانەوە، گێژبوون و خەو بردنەوە، بوونی بەرزی پلەی گەرمی لەش (تا)، بوونی ھەستی سەرما لە لەشدا (لەرز)، لە ھۆش خۆچوون و گێژبوون و بورانەوە، ئازاری ماسولکەکان و دەمارەکانی لەش).

 





ئەم هەواڵە 2299جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad