English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئایفۆن 8 دەبەنگترین تایبەتمەندی لەخۆ دەگرێت 
2017-08-30 [07:03 AM]

ZNA – ھەولێر 


 

شارەزایانی بواری تەکنەلۆژیا رەخنەیەکی توند لە یەکێک لە تایبەتمەندییە نوێیەکانی ئایفۆن ٨ دەگرن کە بڕیارە لە مانگی داھاتوو بخرێتە بازاڕەکان .. 

شارەزایانی بواری تەکنەلۆژیان دەڵێن , تایبەتمەندی کردنەوەی ئایفۆن ٨ بە ھۆی رووخسارەوە یەکێکە لە دەبەنگترین تایبەتمەندییەکانی بەرھەمی نوێی ئایفۆن ٨ , چونکە ئەم تایبەتمەندییە وا دەکات بە ئاسانی کەسانی دیکە بخزێنە نێو مۆبایلەکە.. 

شارەزایان باس لەوە دەکەن , ترس لەوە ھەیە ئەو تایبەتمەندییە ببێتە ھۆکارێک بۆ ئەوەی فێڵ لە خاوەنە راستەقینەکانی مۆبایلەکە بکرێت و کەسانی دیکە بتوانن بە بەکارھێنانی شێوازی جیاواز بچنە نێو مۆبایلکە و زانیارییە کەسییەکان و ھەستیارەکان بدزن .. 

شارەزایان بواری تەکەنەلۆژیا راشیگەیاندوە , سەرەڕای ئەوەی تایبەتمەندی ناسینەوە رووخسار لە ھەندێک لایەن سودی ھەیە , بەڵام ئەستەمە بتوانێت سەرکەوتن بەدەست بھێنێت بۆ دانانی پەنجەمۆری رووخسار بۆ ملیۆنەھا بەکارھێنەری ئایفۆن , ئەمەش وا دەکات کەسانی دیکە سوود لەم تایبەتمەندییە ببینن و ھەندێک جۆرە مکیاژ بەکاربھێنن بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان بخزێننە نێو مۆبایلەکان.. 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / سکای نیوز 
 





ئەم هەواڵە 3871جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad