ZNA- ھەولێر
لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو پێگە کۆمەڵایەتیەکان چەندین وێنەی ئابڕوو بەری جاستین بیبەری ئەستێرەی ناوداری ئەمەریکیان بڵاوکردەوە ..
ئەم وێنانە لە پێگەی فەرمی سیلینا گۆمێزی خۆشەویستی پێشووی جاستن لە ئینستگرام دەرھێندرابوو کە لەلایەن چەند کەسێکەوە ھاککرابوو , وێنەکانی بیبەریش بە رووتی بوو ..
ئەم وێنانە لە ساڵی ٢٠١٥ گیرابوو وتێیدا بیبەر بە رووتی بەدەردەکەوێت و لەو کاتەش پەیوەندی نێوان سیلینا و جاستن زۆر بەھێز بوو ..
دواتر سیلینا توانی بە یارمەتی تیمێکی تەکنیکی پێگە ھاککراوەکەی بەدەست بێنێتەوە و لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوەکان دەستی پێکردوە بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی بەم کارە ھەستاون ..

ی. ا
سەرچاوە / پێگەی سیدتی
ئەم هەواڵە 25555جار خوێندراوەتەوە |