English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەھۆی فەیسبوک پێنج ساڵ زیندانی دەکرێن 
2017-09-04 [04:50 AM]

ZNA- ھەولێر 


 
لەگەڵ گەشەسەندنی تەکنەلۆژیا کێشەکانی مرۆڤیش گەشەی سەند ئەمەش وایکرد وڵاتان یاسای تایبەت دابڕێژن سەبارەت بە خراپ بەکارھێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان .. 

دەسەڵاتدارانی وڵاتی تایلەند دوو کچیان دەستگیر کردوە بە تۆمەتی خراپ بەکارھێنانی تۆڕی کۆمەلایەتی فیس بوک , دوای ئەوەی لە پەخشێکی راستەوخۆ خۆیان رووتکردۆتەوە بەمەبەستی بەدەست ھێنانی پارە .. 

کچەکان ناویان ڤان سانیکان رۆجین  تەمەن (٢٣) ساڵ و کانتیشیا بۆرانۆن تەمەن (٢١) ساڵ لەلاینە  پۆلیسی تایلەند دەستگیر کران دوای ئەوەی پەخشە سێکسیەکەیان لەلایەن ملیۆنەھا کەس بیندرا .. 

ھەرچەندە ھەردوو کچەکە لە دادگا دانیان بەوە دانا کە لەپێناو بەدەستھێنانی پارە و یارمەتیدانی خێزانەکانیان ئەم کارەیان کردوە , بەڵام بەپێی یاسای وڵاتی تایلەند بە پێنج ساڵ زیندانی سزا دەدرێن .. 

ھەرچەندە مارک زۆکربێرگ دامەزرێنەری فەیس بوک بەڵێنی دابوو ئەم جۆرە کردارانە نەھێلێت بەڵام فیس بوک تایبەتمەندی (لایڤ) ی ھەیە واتا پەخشی راستەوخۆ و ھەرکەسێک لەھەر شوێنێکی جیھان بێت دەتوانێت ئەم تایبەتمەندیە بەمۆبایلەکەی بەکار بھێنێت و ئەستەمیشە رێگری لێ بکرێت .. 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / سکای نیوز 
 





ئەم هەواڵە 4045جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad