English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
كاروانێكی داعش له‌ رۆژئاوای كه‌ركوك بۆردومان كرا و موفتی گشتی داعش كوژرا
2017-09-04 [07:08 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند، هێرشێكی ئاسمانی كرایه‌ سه‌ر كاروانێكی چه‌كدارانی داعش له‌ ده‌وروبه‌ری شاره‌دێی ریازی سه‌ر به‌ حه‌ویجه‌، هه‌واڵی دروستیش هه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه‌ موفتی گشتی داعش كوژرابێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی، كاروانێكی چه‌كدارانی داعش له‌ كاتی چوونیان به‌ رێگه‌یه‌كی كشتوكاڵی بۆ شاره‌دێی ریاز له‌ رۆژئاوای كه‌ركوك به‌ر بۆردومان فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كان كه‌وتن، به‌هۆیه‌وه‌ سێ ئۆتۆمبێل له‌ناوبرا و گڕیان گرت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوی ئاشكرا بكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، چه‌كدارانی داعش به‌هۆی ئه‌م بۆردومانه‌ كوژراون و هه‌واڵی دروستیش ئه‌وه‌یه‌ موفتی گشتی ولایه‌تی كه‌ركوكی داعش له‌گه‌ڵ چه‌ند له‌ پاسه‌وانه‌كانی به‌م هێرشه‌ كوژران.

شاره‌دێی ریاز یه‌كێكه‌ له‌و شاره‌دێیانه‌ی سه‌ر شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ن و به‌مۆڵگه‌یه‌كی گرنگی چه‌كدارانی داعش داده‌نرێت.

 

سۆمه‌ریه‌ نیوز





ئەم هەواڵە 5026جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad