English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باشترین کات بـۆ خواردنی میوە
2017-09-05 [09:31 AM]

ZNA – هەولێر



میوە سەرچاوەی دەوڵەمەندن بۆ ڤیتامین و کانزاکان، ھەروەھا مادە دژەئۆکسانەکان و ریشاڵ و ئاو، خواردنی میوە رۆژانە رێگایەکی گرنگە بۆ تەندروستییەکی باش. گەلێک سەرچاوە وایان پێ باشە کە باشترین کات بۆ خواردنی میوە دەکەوێتە نێوان ژەمە سەرەکییەکانەوە.

 ئەگەرچی لە لێکۆڵینەوەکاندا ھاتووە کە ھیچ بەڵگەیەک نییە پاڵپشتی ئەمە بکات، بەڵام ئەم سەرچاوانە خواردنی میوە بەم شێوەیە پەسەند دەکەن چونکە جەخت لەوە دەکەنەوە کە خواردنی میوە لەگەڵ ژەمی خۆراکدا دەبێتە ئەگەری دواخستن لە کرداری ھەرسدا لەبەر زیاد ھەوێنبوونی میوە Overfermentation کە لەگەڵ خۆراکی جۆراوجۆردا تێکەڵ دەکرێت.

 بەڵام گەلێک سەرچاوەی دیکە باس لەوە دەکەن کە خواردنی میوە لە ھەر کاتێکدا سوودەکانی خۆی دەپێکێت، لەگەڵ ژەمەکانی خۆراکیشدا نابێتە ئەگەری ھیچ گرفتێکی ئەوتۆ کە کۆئەندامی ھەرس ناڕحەت بکات.





ئەم هەواڵە 4549جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad