English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەنگدانمان بە بەڵێ وەک وەڵامێکی بە هێز بو نەخێرچییەکان
2017-09-06 [05:55 AM]

نووسینی: سەلاح بەیتولا ئاکرەیی


لە سەرەتای ساڵانی بیستەکانەوە واتە دەسپێکی دامەزاندنی دەوڵەتە نەتەوەییەکان لە ڕوژهەڵاتی ناڤین کە عیڕاقیش یەکێک بووە لەو دەوڵەتانەی کە هاتە دامەزراندن هەر لەوکاتەوە تا ئەمڕو کورد وەک نەتەوە بە گشتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی بە دەردی بێ دەوڵەتی و بێ ناسنامەیی دەناڵێنێت و خوێنێکی یەکجار زوری بەخشی و قوڕباییەکی بێ سنوری پێشکەش بە دوزە ڕەواکەی کرد بە ئامانجی ئەوەی کە ئەویش وەک تورک عەڕەب و عەجەم ببێ بە خاوەنی قەوارەیلکی سیاسی سەربەخو بەخوی کە هیچی کەمتر نەبووە و نیە لە و نەتەوانەی کە کرانە دەوڵەت و دەوڵەتیان بو دامەزرێندرا لە لایەن دەوڵەتە زلهێزەکانی ئەو سەردەمەوە. کورد لە بە بەر ئەوەی کە تا ێیستا دەوڵەت و ناسنامەی خوی نەبووە و نیە بە درێژایی قوناغەکان کەوتە بەر پەلاماردان و سڕینەوە ی ئەو دەوڵەتانە ئەوەی پێییان کراوە و پێییان بکرێت دەرحەق بە گەلی کوردستان کردویانە و دەیکەن و ئامانجی سەرەکیان ڕێگری کردنە لە چێبونی دەوڵەتی کوردستان وە ئەگەر ئاوڕێک لە ڕابردوو بدەینەوە ئەوەمان بو بە دیار دەکەوێت کە تا چ ڕادەیێک غەدریان لە گەلی کوردستان کردووە ،هەرچی ئامرازێکی مادی و مەعنەوی هەبووە و هەیە لە دژی دوزی ڕەوای گەلەکەمان بە کار هاتووە و نمونەش گەلێ زورن پێویست ناکات باسیان لێوە بکەین. شک نابەم لە سەر ئاستی مروڤایەتی دا هیچ نەتەوەیێک و گەلێک بە ئەندازەی کورد بوبێتە قوڕبانی دەستی چەپەڵی دەوڵەتە دیکتاتوری و شمولیەکانی ناوچەکە و بیری ئایدولوژی داخراو کە بێجگە لە خویان بە هیچ شێوەێک غەیری خویان پێ قەبوڵ نەبووە و نیە ، سەدەیێک نەهامەتی ،ماڵوێرانی،چەرمەسەری و تاد...لە هەمو ئەوقوناغانەی کە بزوتنەوەی ڕزگڵریخوازی کوردستان تێیدا گوزەری کردووە ئەوەمان پێ دەڵێن کە ڕژیمە سیاسیەکانی ناوچەکە و بە تایبەت عیڕاق و دەوڵەتە هاوسنورەکانی ێێمە هەڵگری کولتورێک یان ئەقڵیەتێکی سیاسی ئەوتون هەرگیز ناتوانن غەیری خویان قەبوڵ بکەن هەر ئەم جورە ئەقڵیەتە سیاسیە هۆکاری سەرەکی هەمو ئەو نەهامەتیانەو ماڵوێرانیانە بووە کە بەسەر کوردا هاتووە بە گشتی و گەلی کوردستان لە هەرێمی کوردستان بە تایبەتی کەواتە نابێ چاوەڕوانی ئەم ئەقڵیەتە سیاسیە بین ئەمڕو بێن دان بە داخوازی و مافە ڕەواکانی گەلەکەمان بنێن و پشتگیری لە بەرپابوونی دوڵەتی کوردستان بکەن بەڵکۆ هەتا پێییان بکرێت هەوڵ دەدەن لەمپەر دروست بکەن لە بەردەم پڕوسەی سەربەخویی کوردستاندا و شکەست بە م هەنگاوانە بێنن کە سەرکرایەتی سیاسی گەلی کوردستان دەیهاوێژێت بە مەبەستی گەیشتن بەو ئامانجەی کە سەد ساڵە گەلی کوردستان چاوەڕێیی دەکات. شایانی گوتنە ئە گەر چی لە ڕابردودا ڕاستەوخو دوژمنان لە هەمو لایێکەوە پەلاماری ێێمەیان دەدا بەڵام ئەمڕو بە هوی ئەو گوڕانکاریانەی کە بەسەر سیستەمی جیهانی و ناوچەی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست دا هاتووە وناسەقامگیری سیاسی و ئەمنی و کومەڵایەتی گەیشتوتە ئەو پەڕی لە بەرامبەردا پێگە و سەنگی هەرێمی کورستان لە سەر ئاستی کومەڵگای نێودەوڵەتی لە ڕوی ئەمنی و ئابوری و سیاسی و دیبلوماسی تاد... بە هێز بووە و ئەمڕوکە حسێبی تایبەتی بو دەکرێت و پشتگیری دەکرێت بویە ڕاستەوخو ناتوانن پەلامارمان بدەن بەڵکو لە ڕێگەی ئەنجامدانی سیناریوی جوراوجورەوە هەروەک لەم چەند ساڵانەی دواییدا بە چاوی خومان بینیمان کە چون لە سەر ئاستی عیڕاق و زورێک لەو وڵاتانەی کە پاڵپشتی تیروریزمی نێودەوڵەتی بوون و داعشیان بە گژ هەرێمی کوردستانەوە نا و لە هەمان کاتیشدا بە هوی دەست و پەنجەکانیان لەناو خوی هەرێمی کوردستاندا هەمو هەوڵێکیان دا پڕوژەی سەربەخویی هەرێمی کوردستان فەشەل پێ بهێنن کەتاکو ێیستاش بەردەوامن و هەوڵ دەدەن بەرەی نەخێر کە بەرەیێکە لە خوفروشان و خائینانی گەل و نیشتیمان پێکهاتووە بەسەر ێیڕادەی سیاسی ڕاستەقینەی گەلی کوردستاندا سەربخەن بویە پێویستە سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان لەم ماوەیەدا شاڵاوێکی بەرفراوان بەرپا بکات وهەمو جورە ڕێگایێکی مەعنەوی و سیاسی یاسایی بگرێتە بەر بو لاواز کردنی بەرەی نەخێر واتە بەرەی جێبەجێکاری ئەجندای سیاسی دوژمنانی گەلی کوردستان ، بو هەر کوردو کوردستانیەک ڕون بکرێتەوە کە ئەمانە کێن ؟ئامانجیان چیە؟ فەرمان لە کێ وەردگرن ؟ ئەمەو دەیان پرسیاری تری لەم شێوەیە بو جەماوەری کوردستان وەڵام بدرێنەوە. لە ڕاستیدا ئەوانەی ئەمڕو داوای دواخستنی کاتی ڕیفڕاندوم دەکەن و دەڵێن کاتەکە گونجاو نیە ، هەروەک بارزانی فەرموی ئەدی بەدیل چیە و چ کاتێک گونجاوە پێمان بڵێن ،ئەگەر هندێ لە دەوڵەتان داوا دەکەن کات گونجاو نیە بەو مانایە نیە کە دژی ڕیفڕاندومن نەخێر بەڵکو ئەوان ترسیان لە مەسەلەی تیرور هەیە لە لایەک و لە لایەکی تریشەوە ترسیان ئەوەیە کە ڕیفڕاندوم ببێتە هوی سەر هەڵدانی کێشەیێکی تر لە ناوچەکە ئەگینا هیچیان نەک هەر دژی ێیڕادەی سیاسی گەلی کوردستان نین بەڵکو ڕەوایەتتیشی پێدەدەن بەڵا م بە بوچۆننی خوم نابێت لە ژێر هیچ گوشارێک دا پڕوسەی ڕیفڕاندوم دوا بخرێت چونکە گەورەترین زیان بە ێیڕادەی سیاسی گەلەکەمان دەکەوێت ئەمڕو جەماوەری کوردستان زور بە جوش و خڕوشەوە خویان ئامادە کردووە بو سەرخستنی پڕوسەکە بویە بەدوا خستنی پڕوسەکە ئەو متمانە و جوش و خڕوشە نامێنێت و نەخێرچییەکان و ئاغاکانیان بو کاتێکی تر زیاتر هەوڵ دەدەن سواری شەپوڵی جەماوەری کوردستان بن و هەوڵ دەدەن ڕەوشەکە بە قازانجی دوژمنان. بشکێننەوە. لە کوتایی دا دەڵێم گەلو دەرفەت زور لە بارەو هیچ کات بو گەلی کوردستان دەرفەتێکی وا نەڕەخساوەو ناڕەخسێتەوە جارلکی تر پێویستە هەمومان بە یێکەوە هەوڵی سەرخستنی پڕوسەی ڕیفڕاندوم بدەین وەک تاکە ڕێگای رزگاربونمان لە دوژمنە سەرسەختەکانی گەلەکەمان لە سەر ئاستی ناوخویی و دەرەکی و ڕێگای ڕاست و دروستیش ئەوەیە پشتگیری هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی بکەین و وەڵامی بە هێزمان بو ناحەزان و دوژمنانیش دەنگدانە بە بەڵێ لە ڕوژی ۲٥/ئەیلولی/۲۰۱۷دا.





ئەم هەواڵە 1696جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad