English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
سلێمانی...سێ کافتریا دادەخرێت
2017-09-07 [01:33 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەھۆی پابەند نەبوون بە مەرج و ڕێنمایەکانی کارکردن، لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی سێ کافتریا دادەخات و سەرۆکی لیژنەکەش رایدەگەیەنێت رێگەدان بە ھاتووچۆی مناڵی نەوجەوان بۆ کافتریا قەدەغەیە و رووبەرووی داخستن دەبنەوە.

 

لەوبارەیەوە گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکان وتی، لەئەنجامی سەردان و پشکنینە بەردەوامەکانی لیژنە ھاوبەشەکان دەرکەوت ھەریەک لە کافتریای ھایما، فیفا گێم و سپارتاگ پابەندی مەرج و رێنمایەکانی کارکردن نابن، بۆیە  بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی ھەرسێ شوێنەکە دادەخرێت.

 

دەربارەی جۆری سەرپێچیەکان گۆران قادر وتیشی، سەرپێچیکردن و جێبەجێنەکردنی رێنمایەکان، جۆری ئەو سزا دیاری دەکات کە بەرامبەر شوێنێک دەکرێت، بەھۆی نەبوونی مۆڵەتی تەندروستی و گەشتوگوزار، ھەبوونی میوەی خراپبوو لە شوێنەکانیاندا ھەروەھا رێگری نەکردن لە مناڵی نەوجەوان بۆ شوێنەکەیان، بڕیاری داخستنی (ھایما، فیفا گێم و سپارتاک) دراوە.

 

 ئاماژەی بەئەوەش کرد، پێشتر و چەند جارێک سەرجەم کافتریا و گازینۆکانی شاری سلێمانی ئاگادار کراونەتەوە کە رێگری لە مناڵی خوار ١٨ساڵ بکەن یاریکردن و نێرگەیان پێشکەش نەکرێت کە یاسا ھاتووچۆی منداڵی نەوجەوانی بۆ کافتریا و گازینۆ قەدەغەکردووە، ھەرشوێنێکیش پابەند نەبێت رووبەرووی داخستن دەبێتەوە.





ئەم هەواڵە 2842جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad