English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەم ئامۆژگاریانە کۆتایی بە ھەڵوەرینی قژت بھێنە
2017-09-07 [02:01 AM]

ZNA – هەولێر



رۆژانە ئێمە چەندین ھەڵە دەکەین ھەرگیز نازانیین بە باشی چاودێری تەندروستی قژەکانمان بکەین ئەمەش دەبێتە ھۆی ھەڵوەرینی قژەکانمان و توشی زیان دەبێت.

لە گرنگترین ئەو ھەڵانەی کە ئەنجامی دەدەین بریتیین لە:

١.زیادە رۆیی مەکە لەوەی کە قژت زۆر دابھێنیت و شانەی بکەیت بە لایەنی کەمەوە جارێک یان دووجار قژت دابھێنە چونکە دەتوانیت پارێزگاری لە چەورییەکانی قژت بکەیت بەمەش ھەڵوەرینی قژت کەم دەبێتەوە.

٢.بە ئاوی زۆر گەرم قژەکەت مەشۆ ھەوڵبدە بە ئاوی شلەتێن یان ئاوی سارد قژەکەت بشۆ.

٣.دووربکەوە لە یاریکردن بە تاڵە قژەکانی سەرت چونکە تۆ دەتوانیت پارێزگاری بکەیت لە رژێنە چەورییەکانی قژت کە ھۆیەکن بۆ ھەڵوەرینی قژەکەت.

٤.وریای ئەو شانەیە یان ئەو فڵچانە بە کە بۆ قژەکەت بە کاری دەھێنیت پێویستە ھەمیشە شانەکان پاک بن و دوور بێت لە شانەی پیس کە کۆکراوەی چەندین میکرۆبە ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەرو پێست و قژەکەت.

٥.ئەگەر لەچک دەکەیت ئەوا یەکسەر لەچکەکە بەسەر قژەکەتدا مەینە چونکە ھۆکارە بۆ ھەڵوەرینی قژەکەت ھەوڵبدە قژەکە کۆبکەیتەوە.

٦.وریای قژەکەت کاتێک کە بەری دەدەیتەوە وە ھەوڵبدە ھەفتەی یەکجار تیشکی خۆری بەربکەوێت چونکە ئەمە لە بەرژەوەندی قژەکەتە.

٧.ئامێرەکانی وشکەرەوەی قژ یان خاوکردنەوە بەکارمەھێنە بە بەردەوامی چونکە ئەمە دەبێتە ھۆی سوتاندنی قژەکەت.

٨.ھەوڵبدە رۆنی گوێزی ھیندی بەکاربھێنیت بۆ قژەکە چونکە دەبێتە ھۆی گەشانەوەی قژەکەت.

٩.وریای ئەو ئاوە بن کە کلۆری تێدایە بە تایبەت کاتێک کە مەلە دەکەن لە ھاویندا چونکە دەبێتە ھۆی ھەڵوەرینی قژەکەت.

١٠.زیادە رۆیی مەکە لە زۆر بەکارھێنانی بۆیە بۆ قژەکانت وە ھەمیشە ھەوڵبدە رەنگێکی گونجاو بۆ قژەکەت بەکاربھێنیت وە وریابە ھەمیشە زەیتی تایبەت بەکاربھێنە بۆ قژەکەت.





ئەم هەواڵە 3190جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad