English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم سوودە گرینگانەی خواردنی برۆکلیت زانیوە
2017-09-09 [01:07 AM]

ZNA – هەولێر


توێژینەوەیەکی زانستی دەیسەلمێنێ، خواردنی بڕۆکلی دەبێتە ھۆی پاککردنەوەی سییەکان و بەسوودە بۆ نەھێشتنی کاریگەرییە خراپەکانی جگەرە لەسەر تەندروستی.

توێژینەوەکە لەلایەن پسپۆڕانی بەریتانییەوە ئەنجام دراوە و گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە خواردنی بڕۆکلی بە شێوەیەکی بەردەوام، دەبێتە ھۆی پاککردنەوەی سییەکان لەو شوێنەوارانەی جگەرە دروستیان دەکات.

ھۆکاری ئەو کاریگەرییە بەرچاوەی بڕۆکلی، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەو رووەکە دەوڵەمەندە بە پێکھاتەی "Sulforaphane" کە پێکھاتەیەکی گرنگ و پێویستە بۆ سییەکانی مرۆڤ و بەھێزکردنی خرۆکە سپییەکانی خوێن، کە ئەمەش دەبێتە ھۆی لەناوبردنی کێشەکانی کۆئەندامی ھەناسە.

بە گوتەی توێژەران، خواردنەکە زیاتر بۆ ئەو کەسانە بەسوودە، کە بۆ ماوەیەکی درێژ جگەرەیان کێشاوە و بە ھۆی پێکھاتە کیمیایییە زیانبەخشەکانی جگەرەوە، کێشە و نەخۆشیی جۆراوجۆر بۆ سییەکان و کۆئەندامی ھەناسەیان دروست بووە.





ئەم هەواڵە 5908جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad