English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بە پێی جۆری خوێن خۆراکەکانت دیاری بکە
2017-09-09 [02:15 AM]

ZNA – هەولێر



ئەنجامەکانی تازەترین توێژینەوەی پزیشکی ئوستوڕالی دەردیدەخەن جۆری خوێنی مرۆڤ کاریگەریەکی زۆری لەسەر شێوازی ئەو خۆراکانە ھەیە کە مرۆڤەکان حەز بە خوادنی دەکەن.


لە  توێژینەوەکەدا کە لەسە زیاتر لە ٣٠.٠٠٠ کەس ئەنجامدراوە دەرکەوتووە حەزی مرۆڤەکان بە پێی ئەو گروپی خوێنەی کە ھەیانە بۆ خۆارکەکان دەگۆڕێت ئەمەش بەھۆی ئەو کاریگەریە ھۆڕمۆنیەکانی خوێن لەسەر حەزی خواردن، ئەمە سەرەڕای پێویستی بۆ خۆاراک بە پێی جۆری خوێن.


لەتوێژینەوەکەدا دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کە گروپی خوێنەکەیان لە جۆری (O) زیاتر حەزیان بە خۆراکە پڕ پڕۆتینەکانە، بە پێچەوانەی ئەو کەسانەی کە خوێنیان لە جۆری (A) کە زیاتر حەز بە خواردنی میووە و سەوزەکان دەکەن، لەکاتێکدا ھەڵگرانی جۆری خوێنی (B) گۆشتخۆرنو حەز بە سەوزە ومیوە ناکەن، بەڵام ئەو کەسانەی کە جۆری خوێنەکەیان (AB) بە پێچەوانەی ھەموو گروپەکانەوە حەز بە بەشێکی زۆری خۆراکەکان دەکەن.

جێی ئاماژەیە ئەو توێژەرانەی ئەم توێژینەوەیان ئەنجامداوە ئەو ڕاستیەشیان خستووەتە ڕوو کە جۆری خوێن جگە لە کاریگەریەکانی لە سەر شێوەی خۆراک کار ئەکاتە سەر قەبارەی ئەو خۆراکەش کە مرۆڤ لە ژەمەکاندا دەیخوات.





ئەم هەواڵە 5797جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad