English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆك بارزانی: به‌ر له‌ ریفراندۆم دانووستان له‌گه‌ڵ عێراق ناكه‌ین
2017-09-09 [03:18 AM]

ZNA- هەولێر


 مەسعود بارزانی, سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، لە دیمانەیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی فارسی تەلەفزیۆنی بی بی سی بەریتانی، دووپاتیكردەوە, بە ھیچ شێوەیەك  بەر لە ئەنجامدانی ریفراندۆم دانووستان لەگەڵ عێراق ناكەن.

سەرۆك بارزانی جەختیش لەوە دەكاتەوە, ریفراندۆم لە كاتی خۆی ئەنجام دەدرێت و دواناخرێت.

ئەوەش دووپات دەكاتەوە, ھەموو كورد ئامادەیە بەرگری لە كەركووك بكات لەبەرامبەر ھەر ھەڕەشەیەك لە ھەر لایەن و گرووپێك بێت و ھۆشداریش لە رووبەرووبوونەوەی میلیشیا شیعییەكان دەدات.

لە باره‌ی پرسی داخستنی سنوور، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، مەسعود بارزانی بە بی بی سی راگەیاندووە, ئەو دوو وڵاته‌ بەرژەوەندی زۆریان لە كوردستان ھەیە و لەبەر ئەو بەرژەوەندیانە سنوور داناخەن.





ئەم هەواڵە 2710جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad