English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆن خۆمان لە بۆنی سیر رزگار بکەین
2017-09-10 [10:38 AM]

ZNA – هەولێر


مرۆڤ ئامانجە بۆ تووشبوون بە زۆربەی نەخۆشییەکان، بەڵام ئەگەر خۆمان بپارێزین و سیستمێکی خۆراکی چاکمان ھەبێ، ئەوا تووشی کەمترین کێشەی تەندروستی دەبین، سیر یەکێکە لەو خۆراک و ھاوکات دەرمانە کە زۆر پێویست و گرنگە بۆ جەستە و چارەسەری زۆرێک لە نەخۆشییەکانیش دەکات، بەڵام بەھۆی بۆنەکەیەوە خەڵکی بەرێژەیەکی زۆر ھۆگری نەبوون.

پێویستە رۆژانە بە لایەنی کەمەوە دەنکە سیرێک بخۆن، بەڵام ئەگەر لەبەر بۆنەکەی ناتوانن و ناتانەوێ سیر بخۆن، ئەوا رێگەیەکی بەھێز و سروشتیتان پێ دەڵێین، ئەوکات ئێوەیش دەتوانن سیر بخۆن، بەبێ ئەوەی بە بۆنەکەی خۆتان و دەوروبەرتان بێزار بکەن.

ھەرگیز ئەو جۆرە سیرانەیش کە لە دەرمانخانەکاندا ھەیە و بێ بۆنن، ھێندەی سیری ئاسایی سوودبەخش نین، کەوایە بەم رێگەیە خۆتان بۆنی سیر بەشێوەیەکی سروشتی مەھێڵن و ئینجا بیخۆن بەبێ ئەوەی بۆنەکەی نیگەرانتان بکات.

چۆنیەتیی نەھێشتنی بۆنی سیر
پێکھاتەکان:
یەکەم: بڕێک لە سیر، ئەوەندەی خۆت دەتەوێ.
دووەم: زبدە.
سێیەم: زەیتی زەیتوون.
چوارەم: کاغەزی ئەلەمنیۆم.

چۆنیەتیی دروستکردنی:
دەنکە سیرەکان لەت بکەن، پاشان زبدەی بە سەردا بکەن و ئینجا زەیتی زەیتوونی پێدا بکەن، لە کاغەزێکی ئەلەمنیۆم بە جوانی بیپێچن و بیخەنە فڕنەوە با ٣٠ تا ٤٠ خولەک لە نێو فڕن بمێنێتەوە، دوای دەرھێنانی جۆرە کرێمێکی لێ دەردەچێت کە زۆر بە سوود و گرنگە بۆ تەندروستی مرۆڤ.
 





ئەم هەواڵە 4099جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad