English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خورما بۆ چارەسەری چەندین نەخۆشی بەسودە
2017-09-10 [11:34 AM]

ZNA – هەولێر


 

خورما بەھۆی زۆری مادە کانزایەکان تێدا سودێکی زۆر باشی بۆ تەندروستی ھەیە و ئەوەش وای کردوە لە کۆنەوە بۆ چارەسەری چەندین نەخۆشی بەکاربێت.

لێرەدا ئاماژە بە سودەکانی خورما دەکەین:

١ـ بەھۆی زۆری ڤیتامین A لە خورمادا یارمەتی باشی شەوکوێری دەدات.

٢ـ بۆ ھێورکردنەوەی مێشک و دەروون بەسودە .

٣- بەھوی بوونی ڤیتامین B١ لە خورمادا یارمەتی بەھێز کردنی ماسولکەوە دەمارەکان دەدات .

٤- ڤیتامین B٢ ی تێدایە ئەم مادەیەش یارمەتی چالاک بوونی جگەر دەدات و بۆ ئەو نەخۆشانە بەسودە کە نەخۆشی جگەرو زراویان ھەیە

٥- بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە رێژەی خوێنیان نزمە و یاخود سستی ریخۆڵەڵەو گرفتی ھەرس کردنیان ھەیە بەھۆی ئەوەی مادەی ئاسنی تێدایە .

٦- رۆڵێکی کاریگەری ھەیە بۆ دەردانی ئەو مادە زیانبەخشانەی کە لە لەشدا کۆبونەتەوە.‌

٧ - گرنگی خورما لەوەدایە گەدە ئامادە دەکات بۆ وەرگرتنی خواردن و ھەرسکردن چالاک و بەھێز دەکات ھۆکارێکیشە بۆ نەھێشتنی قەبزی .

٨ -خورما چەندین مادەی سودبەخشی کانزایی تێدایە وەک کالیسیۆم و کوبالد و مس و مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم و فسفۆر و سودیۆم و توتیا و فلۆر و چەندین جۆر ڤیتامین، ئەم مادانەش بۆ بەھێزکردنی ددانەکان بەسودەو رێگری لە کلۆربونی دەگرێت .

٩- بۆ جۆرەکانی شێرپەنجە بەسودە و بەرگری دەکات بۆ رێگرتن لە چەندین نەخۆشی مەترسیدار .

١٠- چارەسەرێکی باشە بۆ راگرتنی ھاوسەنگی کێش .

١١ - بۆ تەنگە نەفەسی و تێکچونی ھەناسەدان بەسودە
 





ئەم هەواڵە 3751جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad