English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە رۆژی دووەمی فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک 18 فیلم نمایشدەکرێن
2017-09-10 [12:15 PM]

ZNA- هه‌ولێر


دوای کردنەوەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دهۆک لە رۆژی شەممە 9-9-2017 بە نمایشکردنی فیلمی زەر، ئەمڕۆ فێستیڤاڵەکە دەست بە نمایشکردنی فیلمەکان دەکات و لە رۆژی دووەمدا 18 فیلم نمایشدەکرێن.

لە کاژێر 11:00 سێ فیلم لە سینەما ماکسی دهۆک مۆڵ نمایشدەکرێن کە یەکێکیان فیلمێکە لە دەرهێنانی کەیوان مەجیدی و ئەوی دیکەیان لە دەرهێنانی هادی ئەحمەدی، فیلمەکەی دیکەیش چینی- فەرەنسییە و دەرهێنەرەکەی سونگ چوانە کە ناوی CIAO CIAO یە، یەکێکی دیکە لەو فیلمانەی لە دهۆک مۆڵ نمایشدەکرێن فیلمێکی تورکی- ئەمریکییە.

هەروەها هەر لە کاژێر 11:00 لە زانکۆی دهۆک فیلمێک لە دەرهێنانی ئالین تاسسیان و شەماڵ سابری نمایشدەکرێت.

لە فێستیڤاڵەکەدا 131 فیلم بەشدارن و تاوەکو رۆژی 16-9-2017 بەردەوام دەبێت. چەندین فیلمی کوردی و بیانی نمایشدەکرێن و چالاکیی جۆراوجۆریش لە پەراوێزی فێستیڤاڵەکە بەڕێوەدەچێت.





ئەم هەواڵە 17155جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad