English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شازادەی بچووکی بەریتانیا ھاوڕێیەتی لێ قەدەغە دەکرێت 
2017-09-10 [04:31 AM]

ZNA – ھەولێر 


 
دوێنێ شازادەی بچووکی بەریتانیا شازادە جۆرج، یەکەم رۆژی خۆی لە قوتابخانەی تۆماس باتریسا بەرێکرد , بەڵام کەسوکاری قوتابییە ھاوپۆلەکانی تووشی نائومێدی بوون لە بڕیارێکی کارگێڕی قوتابخانەکە.. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی ئەندپندنتی ئینگلیزی , بەپێی پەیڕەوی تایبەتی قوتابخانەی تۆماس باتریسا شازادە جۆرج و قوتابیەکانی دیکە بۆیان نییە ھاوڕێیەتی دووانە پێکھبھێنن و ھاوڕێکانی دیکەیان پشتگوێ بخەن , بەڵکو دەبێت ھاوڕێیەتیەکی بەردەوام لەنێو گروپەکە ھەبێت .. 

لەھەواڵەکە ھاتووە , بەپێی پەیڕەوی قوتابخانە ئەگەر ھاتوو قوتابیەک نیازی ھەبوو ئاھەنگێک لە ماڵەکەی سازبکات نابێت چەند قوتابییەکی نزیکی خۆی داوەت بکات , بەڵکو لەسەریەتی ھەموو قوتابیەکانی پۆلەکەی بانگھێشت بکات , چونکە ئەم شێوازە گیانی خۆشەویستی لە نێو قوتابییەکان گەشە پێدەدات .. 

ئەوەی جێگەی باسە قوتابخانە تۆماس باتریسا ٥٣٢ قوتابی لە خۆ دەگرێت و کرێی خوێندنی ساڵانەی ١٧ ھەزار جونەیھی ئیستەرلینی و یەکێکە لە باشترین قوتابخانەکانی بەریتانیا . 

 

 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / پێگەی رۆتانا 
 





ئەم هەواڵە 8074جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad